کوردی ئەوروپا دژی تورکیا ڕژانە سەر شەقام
دژ به‌کۆمه‌ڵکۆژی جزیره که‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌تی ئاکه‌په‌وه، ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتی کەنەدا کوردان و مرۆڤدۆستان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کردەوە دڕندانەیە ڕژانە شەقامەکان.
له‌وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لژیکا، سوید، سویسر، نه‌مسا، که‌نه‌دا، به‌ریتانیا،هۆڵەندا، کەنەدا و زۆر وڵاتی تر چالاکی جه‌ماوه‌ری بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ده‌وڵه‌تی تورک دەستی پێ‌کرد.
چالاکیەکان لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزخانەکانی تورکیا لەو وڵاتانە ئەنجامدراوە، تیایدا بێدەنگی جیهان لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیە شەرمەزار دەکرێت، تا ئێستاش چالاکی بەردەوامە.
جێگای ئاماژه‌یه له 22/1/2016 له‌دوو باڵه‌خانه‌ی شارۆچکەی جزیرەی باکوری کوردستان، نزیکه‌ی 60 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیریان خواردبوو، شه‌وی رابردوو 30 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئاکه‌په و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه بەفەرمانی ئەردۆغان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه سوتێنراون، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په فه‌یسل ساری یڵدز لەو بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە هیچ کام لە تەرمەکان گوله بەجەستەیانەوە نیە و هەموویان بەزیندووی لە باڵەخانەکاندا سوتێندراو‌ن.
ڕۆژنیوز
وێنەکە کونسوڵخانەی شاری بۆرداوخی فەرەنسا یە کە ئاڵای تورکیای سەر کونسوڵخانەکەیان هێنایە خوارەوەو ئاڵای کەچەکەیان هەڵکرد
مالمۆکورد
به‌روار: 08/02/2016
368 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|