سەرۆکی پەرلەمان بەفەرمی سەردانی ئەوروپا دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێدەکەوێت.
پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند: بڕیارە ئەمشەو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەوێت.
راشیگەیاند: بڕیاره لهو سهردانهیدا د.یوسف محەمەد سادق، سهرۆكی پهرلهمانی کوردستان سهردانی چهند وڵاتێكی ئهوروپی بكات.
لە رۆژی (12)ی ئۆکتۆبەر بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی، رێگری لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا بچێتە کاری ئاسایی خۆی لە هەولێر و لەوکاتەوە لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کارەکانی خۆی رایی دەکات و بەبەردەوامیش نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆز و قونسوڵی وڵاتانی ئەوروپی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان و کودەتاکەی پارتی بەسەر پەرلەمان و شەرعیەتدا سەردانی دەکەن و تاوتوێی بارودۆخەکەی لەگەڵدا دەکەن، سەردانەکەشی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ هەمان مەبەستە.
سبەی
بهروار: 28/11/2015
714 جار خوێندراوهتهوه
|