"ئەگەر روسیا بە ئەتۆم لەتوركیا نەدات، هەڵە دەكات"
دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند: فڕۆكەی وڵاتەكەی ئاسمانی سوریا دەبەزێنێت و ئەگەر لەلایەن روسیاوە بخرێتە خوارەوە ئەوا شەڕ دەستپێدەكات، شارەزایەكی سەربازی روسیش دەڵێت، ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوا دەبێت روسیا چەكی ئەتۆم بەكار بهێنێت.

میخایل ئەلكسندرۆف، شارەزا لەسەنتەری لێكۆڵینەوەی سەربازی و سیاسی روسیا، ئاماژەی بەوەداوە: ئەگەر شەڕ رووبدات روسیا ناچار دەبێت زۆر بەخێرایی چەكی ئەتۆمی بەكار بهێنێت، چونكە چارەنوسی بوونی گەلی روسیا لەسەر ئەوە وەستاوە.

ئەو شارەزایە، ئاماژەی بەوەشداوە: ئەگەر روسیا چەكی ئەتۆم بەكار نەهێنێت ئەوا هەڵەیەكی گەورە دەكات، چونكە توركیاو خۆرئاوا دەیانەوێت رامانكێشنە ناو جەنگێكەوە كە هاوشێوەی جەنگی نیمچە دوورگەی كریمیایە.

دەشڵێت: بەدڵنیاییەوە ئەو كاتە رۆژئاوا هاوكاری توركیا دەكات و پرۆسە سەربازیەكان لەناوچەی قەوقاز دەستپێدەكەن و ئامانجەكانمان لەسوریا لەناو دەبرێن.

ئەلكسندرۆف، تەئكیدیش دەكاتەوە: ئەگەر شەڕ لەگەڵ توركیا هەڵگیرسا دەبێت بەهێزو خێراو فراوان بێت و دەستبەجێ چەكی ئەتۆم بەكاربهێنین و ژێرخانی توركیاو كۆگاو فڕۆكەخانەو بەندەرەكانی و ژێرخانی سەربازی بەتەواوەتی لەناو ببرێن، دەبێت ئەوەش لەچەند كاتژمێرێكی سەرەتای دەستپێكردنی جەنگدا ئەنجام بدرێت.
نەوا
هەوالەکە لە سایتی ڕووسی .. مالمۆکورد
به‌روار:  28/11/2015
2859   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   298
کۆی سه‌ردان:   29253719