بانگه‌وازى پەکەکە لە گەلی کوردستان و رای گشتی دەخوازێ بەشداری بەرخۆدانى کوردستان بکەن
کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە 37 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکات و بانگ لە هەموو گەلی کوردستان، پێشەنگانی مرۆڤایەتی و بەرخۆدانڤانانی تێکۆشانی سۆسیالیزم و شۆرشگێران دەکات بەشداری تێکۆشانی کوردستان ببن و ئەو بەرخۆدانە بەهیزتر بکەن .  کۆمیتەی بەرێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە لێدوانێک 37 مین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆز دەکات و وەفاداری سەرکەوتنی خۆی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی، رێبەری پەکەکە (عەبدوڵا ئۆجەلان) شەهیدانی شۆرش و گەلی کورد دووبارە دەکاتەوە. پەکەکە رایگەیاندوە کە هەلومەرجی داگیرکاری لە سەر سەکۆی مێژوو هاتەبوون و هەمیشە بە رۆحی تێگەیشتن لە قۆناغ خۆی نوێکردەوە لە هەموو تێکۆشانەکانیدا بووە دەنگی بەرخۆدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی . لە لێدوانەکەدا باس لە هێرشی چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات و رادەگەیەنێت:" ئەو هێزەی کە لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، ئێستا لە فارقین، نیسێبین، گەڤەر، جزیرەی بۆتان، سور و لیجە هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی گەل. بەڵام گەلەکەمان لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن، تێکیان دەشکێنن و ئاستی بەرخۆدانیش بەهێزتردەکەن". لەلایەکی ترەوە  باسی لەوەش کردوە کە سەرەرای هەموو دەرفەرتێکی کەم بەڵام سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا، سیستەمێکی پشتبەستوو بە زوڵم، زۆرداری و نکۆڵی بەرەو لەناوچوونە، ئیتر دەنگی ئازادیخوازان بەهێزترە، گەلەکەمان کە بە حەسرەتی بینینی رێبەرەکەی وەک ڕووبارێک هەموو تەگەرەکان ڕادەماڵێت و بەرەو پێشەوەدەچێت، لە شار، شارۆچکە و چیاکان گەلی کورد بە دروشمی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری بەرەو سەرکەوتن و ژیانی ئازاددەچن. لەلێدوانەکەدا پەکەکە ئاماژە بە پێشەنگی ژنانی کورد و رۆڵی گەنجان دەکات و دەڵێت:" ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەرەو ئازادی بەرێکەوتوون، هەر وەک کوردستان، بۆ ژنانی جیهانیش بون بەهێزێکی بزوێنەر، ژنانی کورد بە تێکۆشانەکانیان، زانستی ئازادی ژنانیان ئافراند. سەلماندیان کە گەرەنتی دواڕۆژی ژیانی ئازاد و دیموکراتن". دەشڵێن: گەنجانی شۆرشگێر و وڵاتپارێز لەسەر رێبازی ڕێبەر ئاپۆ، بە گەنجێتی دەستیان بە شۆرشکرد و هەر ڕۆژە بە ئافراندنێکی نوێ، ڕۆڵی پێشەنگایەتی بە پێداگریەکی گەورەوە بەجێ دەهێنن. ئەو رۆڵەی گەنجان پێی هەڵدەستن، گەلەکەمان دەگەیەنێتە ئازادی. پەکەکە لە کۆتایی لێدوانەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە کە تێکۆشانی هەرچوار هێڵی کوردستان تادێت گەورەتردەبێت و دەڵێت:" سەرکەوتنی هەڵمەتی هۆل، شەنگال و بەرێوەبەرایەتی خۆسەری لە باکوری کوردستان پیرۆز دەکەین، بانگ لە هەموو گەلی کوردستان و رای گشتی دیموکراتی دەکەین کە بەشداری بەرخۆدان لە کوردستان بکەن، لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان بەهێز بکەن و بەرخۆدانی گشتی بۆ ژیانی ئازاد و دیموکرات بونیادبنێن". 
ڕۆژنیوز
به‌روار:  27/11/2015
988   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   520
کۆی سه‌ردان:   29261411