” دیمەنی منداڵانی کۆبانێ مرۆڤ لاڵ دەکەن ”
سەربەست نزارکی دانیشتووی گەڕەکی کۆرتەدالا لە یۆتێبۆری، یەکێک لەو ٦ کەسانەیە کە لە پشت پێکهێنانی شەو ئاهەنگێک یان گالایەکن بۆ پشتگیریی لە منداڵانی کۆبانێ. بۆ ئەوان گرنگ بوو کە بتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانی منداڵان دابین بکەن. باشترین ڕێگاش بە بروای سەربەست موزیکە، کە سنوور ناناسێ و هەموو کەس لە زمانی موزیک تێ دەگات.

 

Krigets glömda barn منداڵە لە بیرکراوەکانی شەڕ، ناوی ئەو گالایەیە کە ڕۆژی یەکشەممە لە هۆڵی کۆنسەرتی یۆتۆبۆری Göteborgs konserthus بەڕیوە دەچێت. سەربەست و هاوڕێکانی هیوادارن کە خەڵک پێشوازیان لێ بکات، تا زیاترین پارە کۆ بکرێتەوە. هەموو بەشداربووان و ئەو کەسانەی کە کار لەگەڵ گالاکە دەکەن خۆبەخشانە کاتی خۆیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکەن. سەربەست دەڵیت ئێمە پارەکان دەدەین بە دەست ئەو ڕێکخراوە باوەڕپێکراوانەی کە لە کۆبانێ کار دەکەن، بۆ نموونە UNHCR کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و هەروەها کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە سوید Kurdiska läkarsällskapet i Sverige .

درێژەی هەواڵ
 
به‌روار:  25/11/2015
722   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   861
کۆی سه‌ردان:   29235024