زاوایەكی ئەردۆغان کرا بە وەزیری ووزە
لەکابینەى نوێى حکومەتى تورکیادا کە ئەمڕۆ راگەیەنرا دو گۆڕانكاری زۆر سەنجیان لەسەرە ئەوانیش دانانی زاواكەی ئەردۆغانى سەرۆکى وڵاتە بە وەزیری وزە لە شوێنى تانەر یەڵدز و ئەندامێكی پێشوی مەهەپەش بە جێگری سەرۆك وەزیران دانراوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد داود ئۆغڵۆ كابینەی نوێی حكومەتی وڵاتەكەی كە لە سەرۆك وەزیران و (5) جێگر و (21) وەزیر پێكدێت دوای كۆبونەوەی ئۆغلۆى سەرۆك وەزیران و رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆماری توركیا، كۆشكی سەرۆكایەتیی توركیا بڵاویكردەوە، ئەردۆغان پێكهاتەی (64) هەمین كابینەی حكومەتی وڵاتەكەی پەسەند كردوە.

یەكێك لەو گۆڕانكارییانى لە کابینەى حکومەتى ئەو وڵاتە کراوە و "زۆر جێگەی سەرنجە"، هێنانە پێشەوەی زاوایەكی ئەردۆغانە بۆ نێو كابینەی حكومەت کە "بەرات ئالبایراك"ی زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیایە كە دوای ئەوەی بە پەرلەمانتار هەڵبژێرابو، بەڵام لە كابینەكەی ئۆغڵۆدا لە شوێنی تەنەر یەڵدز كراوە بە وەزیری وزە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر بڵاوكرایەوە كە یەكێك لەهۆكارەكانی دواكەوتنی راگەیاندنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی توركیا ناكۆكی نێوان ئەردۆغان و ئۆغڵۆ بوە لەسەر دانانەوە یان لابردنی یەڵدز لە پۆستەكەی. 

چاودێرانی سیاسی و دۆخی توركیا ئاماژە بەوە دەكەن، لە كابینەی نوێی حكومەتی توركیادا ئەو كەسانەی نزیكن لە ئەردۆغانەوە پۆست و پێگەیان پێدراوە و خودی ئەردۆغانیش رۆڵی هەبوە لە دەستنیشانكردنی وەزیرەكاندا.

لە لایەكی دیكەوە، توغرول توركێش كە پێشتر لە كاتی  هەڵبژاردنەكاندا لە پارتی نەتەوە پەرستی توركیا مەهەپە جیابوەوە و چوە ناو پارتی دادو گەشەپێدان، لە كابینەی نوێدا پۆستی جێگری دوەمی سەرۆك وەزیرانی پێبەخشراوە.
سبەی
به‌روار:  25/11/2015
1027   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   957
کۆی سه‌ردان:   29263897