پوتین کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه ده‌بێت که له‌پشتی درا
عه‌بدولباری عه‌توان
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی رووسیا له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌بێته‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌نگێکی هه‌رێمایه‌تی یاخود نێوده‌وڵه‌تی؟ به‌دڵنیاییه‌وه پوتین کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه ده‌بێت که له‌پشتی درا... به‌ڵام تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی چۆن و قه‌باره‌ی چه‌ند ده‌بێت؟ له‌کوێدا ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌ی کرد و له‌کوێدا بریندار بووه؟
هه‌رگیز مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌ین که تورکیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له سنووره‌کانی و ئاسمانی خۆی بکات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کدا که ده‌کرێته‌سه‌ری، به‌ڵام به ده‌ستپێشخه‌ری خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ڕووسی جگه له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه له‌دژی ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره، ده‌ره‌نجامی زۆر مه‌ترسیداری لێده‌که‌وێته‌وه، له‌گرنگترینیشیان دروستبوونی ناسه‌قامگیری و پاشه‌کشه‌ی ئابووری و ناوچه‌که تووشی جه‌نگێکی به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی جه‌نگێکی زۆر ڕاسته‌قینه نه‌بێته‌وه.
جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی کۆنی ڕووسی بێکه‌ڵک، که ته‌مه‌نی به‌ره‌و کۆتایی چووه، وه‌ک له خستنه‌خواروه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی رووسی و کوشتنی فڕۆکه‌وانه‌که‌کانی له‌لایه‌ن هێزه تورکمانه‌کانی سوریاوه به‌پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌نکه‌ره، تاوه‌کو نووسینی ئه‌م دێڕانه به‌وشێوه‌یه بابه‌ته‌که باسکراوه، تورکیاش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ڕوونی له‌و بابه‌ته تێده‌گات.
به‌رپرسانی تورکیا له ڕابردوودا چاوپۆشی‌یان کردووه له فڕۆکه‌کانی رووسیا که چه‌ند مه‌تر و ته‌نانه‌ت چه‌ند کیلۆمه‌ترێکیان له سنووره‌کانی سوریا بڕیووه، نیۆرک تایمز ڕایگه‌یاندووه به‌زاندنی ئاسمانی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌و فڕۆکه‌یه‌وه ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌کی خایاندووه، ئه‌و چاوپۆشی کردنه لوتکه‌ی دانایی و دان به‌خۆداگرتن بووه و نازانین که بۆچی ئه‌و ستراتیژه ئه‌مڕۆ گۆرانکاری به‌سه‌ردا هات و فه‌رمانی به دوو فڕۆکه‌ی جۆری ئێف ١٦ کرد فڕۆکه رووسییه‌که بخه‌نه خواره‌وه. ئایا تورکیا به مه‌به‌ست ویستی ئاگری جه‌نگێک له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌ڵگیرسێنێت به هاندانی ئه‌مه‌ریکا؟ یاخود پوتین تورکیای ئیستیفزاز کرد بۆئه‌وه‌ی جه‌نگێکی هه‌رێمایه‌تی هه‌ڵگیرسێنێت؟
هیچ وه‌ڵامێکمان نییه بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین زۆر به‌لایه‌وه سه‌خت ده‌بێت که ئه‌و سووکایه‌تییه قبووڵ بکات و وه‌ڵامێکی توندتری نه‌بێت، ناتوانێت ئارام بگرێت و وه‌ڵامی سووکایه‌تییان نه‌داته‌وه، هیچ دوودڵ نییه له‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئیتر به جه‌نگێکی ڕاسته‌وخۆ بێت یاخود به جه‌نگێکی بریکاری بێت.
ئه‌وه‌ی له کاردانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی رووسیاوه هه‌ستمان پێکردووه له‌به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌دا ئه‌وه‌یه که گومانی تێدا نییه تۆڵه ده‌کاته‌وه و ده‌کرێت تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بێت و بابه‌ته‌که ته‌نها به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکی نابێت، یان فڕۆکه به فڕۆکه، دڵی پوتین پڕبوو له تووره‌یی و ڕق به‌رامبه‌ر سێگۆشه‌ی تورکی سعودی قه‌ته‌ری و سه‌ره‌تای خستنه‌ڕووی ئه‌و تووره‌ییه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌ڕێگه‌ی وتارێکه‌وه بوو له ڕۆژنامه‌ی پراڤدا که پڕخوێنه‌رترین ڕۆژنامه‌یه له ڕووسیا و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تێیدا هاتبوو، له‌سه‌ر زمانی پوتینه‌وه به ئاشکرا هێرشی مووشه‌کی کرابوویه سه‌ر ئه‌و سێگۆشه‌یه که به پشتیوانی کردنی تیرۆر و ڕێکخه‌رانی تیرۆر ناوبرابوون.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند پوتین وتوویه‌تی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه ڕووسیه‌که چه‌قۆیه‌ک بوو له پشتمان درا له‌لایه‌ن پشتیوانانی تیرۆره‌وه. ئه‌مه‌ش له‌میانی دیدارێکی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن و هۆشداریدا له‌وه‌ی کاریگه‌ری زۆر مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو وڵات.
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌هۆی کوشتنی شازاده‌ی نه‌مساوه بوو ئایا خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه ڕووسییه‌که ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی ئیقلیمی یاخود جیهانی، به‌تایبه‌ت که تورکیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی ناتۆیه؟
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌کرێت به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه خۆی خستبێته گه‌مه‌یه‌کی خوێناوییه‌وه که سه‌خت بێت به که‌مترین زیانی ماددی و مرۆیی خۆی لێ ڕزگار بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ی ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیر نه‌بێت، زیاده‌رۆیش ناکه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌ستکه‌وته ئابوورییه گه‌وره‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاکه‌په که وایکرد له چوار هه‌ڵبژاردنی له دوای یه‌ک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و تورکیا بگه‌یه‌نێته حه‌ڤده‌هه‌مین ئابووری به‌هێزی جیهان، له‌سه‌ر لێواری له‌ناوچوونه، به‌هه‌مانشێوه دۆخی سه‌قامگیری و ئابووری تورکیا به‌وشێوه‌یه‌ی به‌سه‌ر دێت.
مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌ردانی مۆسکۆی کرد و واژووی ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی گه‌وره‌یان کرد و پێشبینی ده‌کرا که ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بگاته سی ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا، له‌وبڕوایه‌دا نین که ئه‌و ڕێککه‌وتننامانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و نادڵنیاییه‌ی له‌نێوان په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات‌دا دروست بووه.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، داهاتی گه‌شتیاری تورکیا که ساڵانه ده‌گه‌یشته ٣٦ میار دۆلار دۆلار کاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌که‌وێته‌سه‌ر و زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی به‌ره‌و تورکیا ده‌چوون که ژماره‌که‌یان ساڵانه ده‌گه‌یشته ٤٦ ملیۆن گه‌شتیار، که منیش یه‌کێک بووم له‌وانه، ئینجا به‌ره‌و وڵاتێکی تر ده‌چن، که له‌ناویشیاندا ٤ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار گه‌شتیاری ڕووسی هه‌بوون.
ئه‌ردۆغان داوای له نوێنه‌رانی ٢٨ وڵاته‌که‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بکاته‌وه له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی خستنه‌خواره‌ی فڕۆکه ڕووسیه‌که و پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که هه‌موو ئه‌و وڵاتانه پشتیوانی ئه‌و بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌کی پێشبینی کراوی ڕووسیا، که پێشبینی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ڕووسیا ده‌کرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌و وڵاتانه وه‌ڵام دەدە‌نه‌وه، ده‌چنه جه‌نگێکی جیهانی دژ به ڕووسیا؟
له‌کاتێکدا سوپای ئیسرائیل هێرشی کرده‌سه‌ر که‌شتی مه‌رمه‌ره له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له که‌ناراوه‌کانی فه‌ڵه‌ستین له ٢٩ی ئایاری ٢٠١٠دا هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌ستێوه‌ردانی نه‌کرد بۆ پشتیوانی کردن له تورکیا و هیچ هۆشدارییه‌کی نه‌دایه ئیسرائیل، یاخود هیچ سزایه‌کی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌شدا نه‌سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌که، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هۆکارێکی زۆر ساده‌وه بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌وڵه‌تێکی موسڵمانه، ئیسرائیل له دڵی هاوپه‌یمانێتی ناتۆوه نزیکتره وه‌کو له ئه‌ندامێکی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه.
ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له سوریا ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێک بۆسه‌ر خۆی و ناسه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و دابه‌ش بوون و پێکدادانی تائیفی و نه‌ژادی له‌و وڵاته و به‌داخه‌وه ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانانی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر باش و وریاییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان نه‌کردووه و له‌وبڕوایه‌دا بوون که ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه ته‌نها وه‌کو گه‌شت و سه‌یرانێکه و ڕژێمی سوریا له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته و مانگێکدا تێکده‌شکێت، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له تونس و لیبیا و میسر‌و یه‌مه‌ن ڕوویدا و به‌زوویی ڕایانگه‌یاند که داوای په‌نابه‌رێتی سه‌رۆکی ڕووسیا و خێزانه‌که‌ی قبووڵ ده‌که‌ن و ئه‌وه ڕۆژان ڕۆیشتن و ئه‌وه سه‌لماوه که ئه‌و تێڕوانینه تاوه‌کو ئێستا هه‌ڵه‌یه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌وه پێنج ساڵه هه‌ڵه‌یه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وادابنێین که رووسیا به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێک ناچێت ئیتر جه‌نگێکی سنووردار یاخود گشتگیر بێت، له‌دژی تورکیا، و دانی به‌خۆیدا گرت و وه‌ڵامی ئه‌و نێوه‌ندگیرییانه‌ی کرد که له‌ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر و ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی ده‌کرێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه که تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پشتیوانی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که بکات که له دژی رژێمی تورکیا ده‌جه‌نگێت و داوای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمێکی کوردی بکات له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا و ئه‌مه‌ش به‌سه بۆئه‌وه‌ی ئیستیفزازی ڕژێمی توریکا بکات و تورکیاش بکات به سوریایه‌کی تر.
سێ گۆشه‌ی تورکی سعودی قه‌ته‌ری خۆیان خسته جه‌نگێکی خوێناوی به‌رده‌وام و بێسووده‌وه له یه‌مه‌ن و ئه‌وه‌ش تورکیایه که له‌سه‌ر لێواری نغرۆبوونێکی تره به‌شێوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار ئیتر ئه‌گه‌ر به‌یه‌کجاری نغرۆ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که زیانی زۆری مرۆیی و ماددی ده‌که‌وێته‌وه و پێکدادانی زیاتر و ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌که دروست ده‌بێت و هه‌موو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی ئێستا و یه‌ده‌گ و داهاتووی ناوچه‌که له‌ناوده‌برێت.
دان به‌وه‌دا ده‌نێین که وێنه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار ده‌کێشین له‌م وتاره‌دا، به‌ڵام هه‌رگیز خه‌یاڵات ناکه‌ین، هه‌رئه‌وه‌ی ڕووده‌دات پلانێکی ڕۆژئاواییه و زۆر به‌داخه‌وه نائاگایی ئێمه‌یه، و ڕۆژانی داهاتوو سیناریۆی زۆر خوێناوی تر‌و مه‌ترسیدارتر ده‌رده‌که‌ون و خوا بمانپارێزێت.
نالیا
به‌روار: 25/11/2015
1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|