لەیلا......... زانا
باوکی دوین
ئەی ژنە خانمەکەی
داستانی
میلەتێک
لە ژیر
چەپۆک
دەستەڵاتی
ئەردوگان و
ئەتاتورک
ئەی ژنە
قارەمانەکەی
سەربەرزیی
میلەتی کورد
دووبارە
ئیسپاتت کرد
میلەتی کورد
هەرگیز......هەرگیز
بۆ رژێمێکی
خۆ پەرست
نەجات پەرست
سەر شۆڕ ناکات
میلەتێکن
هۆشیارین
وەک هەڵۆی
سەر لوتکەی چیا
بەرز ئەفڕین
سەر بەرز ئەژین
ئەی خانمە
بەڕێزەکەم
ئەی هیوای
گەریلاو
شەرڤانان و
پێشمەرگەو
پێشمەرگەی ژن
ئەگەر هیوایەک
مابێت
تەنها ئێوەن
لە پارچەیەک
ئەگەر بڵێی کوردم
هەڵبەتە
لای ئەوان
کوفرە
بەندت دەکەن
لە پارچەیەک
ئەگەر بڵێی
ماف خوراوم
خەبات دەکەم
لە لای ئەوان
خیانەتە
هەڵبەتە
لەسێ...... دارەت
ئەدەن
لە پارچەیەک
ئەگەر بڵێی
تەنها کوردم
سەربەست ئەژیم
پیاوی پارت نیم
هەڵبەتە
بێ موچەت
دەکەن
ژیانت
لێ ئالۆز دەکەن
ئەگەر تۆزێکیش
یاخی بووی
ڕاوت دەکەن
ئەی نیشتمان
ئەی بەش بەشی
لەمن زیاتر بێ چارە
ڕەنگی
ئاڵامان یەکە
ڕەنگی هیوامان
یەکە
بەڵام بەڵام
لە گەل...... یەکتر
درۆ دەکەین
بهروار: 24/11/2015
1797 جار خوێندراوهتهوه
|