دوو چالاکی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا:
به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌کێتیی له کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا
و باسێک ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌رله‌مانتار شوان داودی
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 22-11-2015 له بیرۆی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز شوان داودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هه‌ڤاڵانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، لێپرسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه‌وکراتیه‌کان له ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م لێپسراوی ئۆرگانه‌کانی (ی.ن.ک) له هۆڵه‌ندا، یادی شه‌هیدانی یه‌کێتیی (21-11) به‌رز و پیرۆز ڕاگیرا.
پاشان له لایه‌ن سه‌ید عه‌لی لێپرسراوی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵ شوان داوادی کرد و خۆشحاڵی خۆیی و هه‌ڤاڵانی ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م هه‌له‌ی بۆیان ڕه‌خساوه و ئه‌مڕۆ توانیویانه به دیداری به‌ڕێز شوان داودی بگه‌ن و پێشوازیه‌کی گه‌رم له هه‌ڤاڵێکی خۆیان له په‌رله‌مانی عێراق له نزیکه‌وه بکه‌ن، که بۆ هه‌ندێ کاروباری تایبه‌تی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی شانشینی هۆڵه‌نده‌یان کردووه، خۆشحاڵن له نزیکه‌وه بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و ناوچه‌که له زمانی به‌ڕێزیانه‌وه ببیستن.
شوان داودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه، له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و له ئه‌ندامه ده‌رچووه‌کانی پارێزگای که‌رکوکه، به‌ڕێزیان به کورتی مه‌به‌ستی هاتنه‌که‌ی باس کرد و کرۆکی هه‌ندێ له ڕووداو و ورده‌کانیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که‌ی له چه‌ند ته‌وره‌ێکدا بۆ ئاماده‌بووان ڕوونکرده‌وه:
له ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌مدا: به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا، تا ئێستا به‌غدا بۆ کورد ناوه‌ندێکی گرنگه وه‌ک تاران و ئه‌نقه‌ره، له ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه، ناتوانین په‌راوێزیان بخه‌ین و حسابیان بۆ نه‌که‌ین، هه‌روه‌ها له میانه‌ی قسه‌کانیدا باسی له ڕۆڵی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و به تایبه‌ت هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، که هه‌میشه زامنی ده‌ستوور و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بوون، بۆ ئه‌م قۆناغه هێشتا بۆ کورد گرنگه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ک کورد ڕۆژبه‌ڕۆژ هیچ که‌ناڵێکی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابووریمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌و کارانه‌ی یه‌کێتیی له عێراقدا بۆ کورد ئه‌نجامی داوه ناتوانین نادیده بگرین، مام جه‌لال حیزب نه‌ماوه له عێراقدا هاوکاری نه‌کردبن.
له ته‌وه‌ره‌ی دووه‌مدا.. گۆڕانکاریه‌کان له نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا..
سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێش ڕێکه‌وتننامه‌ی (سایکس پیکۆ) له نێوان زلهێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ی دنیا‌دا به‌سترا، بۆ دابه‌شکردنی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دابه‌شکردنی کوردستان له نێوان چوار وڵاتی ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مڕۆش ڕۆڵی کورد و به‌رپرسیارێتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، ئه‌بێت ڕۆڵێکی مێژوویی بێت و هه‌لێکی له‌باروگونجاو بۆ کورد هاتۆته پێشه‌وه،کارێکی حه‌تمیه گروپی تیرۆریستی داعش له ناو ئه‌چێت، ئه‌بێت کورد به‌و سه‌نگ و قورساییه سه‌ربازییه‌ی ئێسته‌یه‌وه، که دژی تیرۆری جیهانی بۆته‌وه و ته‌نها هێزه توانیوێتیی به هۆی قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی پێبه‌خشیووه ، چۆن له ڕووی سیاسیه‌وه، ئه‌م هه‌له مێژوویه بقۆزینه‌وه..؟!
کورد چۆن ئیستیحقاقاته سیاسیه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، که له چه‌ند خاڵێکی گرنگدا خۆی ئه‌بینێته‌وه، که‌رکوک، خانه‌قین ، مه‌نده‌لی و به‌دره‌وجه‌سان، سه‌عدیه و جه‌له‌ولا، دوزخورماتوو، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال.
له ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌مدا، تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وته کاریگه‌ره‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق(که ڕه‌وتی کوردیی به یه‌کێک له ڕه‌وته گاریگه‌ر و به‌هێزه‌کان ئه‌ژمارئه‌کرێت) و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان، هه‌روه‌ها باسی له ناوه‌نده ئاینیی و ڕۆشنبیریه‌کانی به‌غدای کرد، که له سه‌رده‌مانی پێشوودا، کورد باڵا ده‌ست تر بووه تێیایاندا، وه‌ک ده‌زگای ڕۆشبنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی و ڕۆڵی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵکه‌ریمی موده‌ڕیس له ناوه‌نده ئاینیه‌کانی به‌غدادا.
له میانی قسه‌کاندا شوان داودی پرسیارێکی گرنگی به‌ره‌وڕووکرایه‌وه، کورد چ سوودێک ئه‌بینێت له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه، به‌ڕێزی ئه‌وه‌ی درکاند تا ئێسته ئێمه، وه‌ک کورد مانه‌وه‌مان پێویست و گرنگه له ناو عێراقدا، ئێمه ئه‌گه‌ر له عێراقیش جیابینه‌وه، به ئاشتی و به ڕازی بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان جیابینه‌وه باشتره وه‌ک له جه‌نگ و ئاژاوه، له مێژه کار بۆ ئه‌وه ئه‌کرێت هه‌موو ڕه‌وته‌کان له عێراق و ناوچه‌که‌د ماندوو بکه‌ن، تا هه‌موو ئه‌نجامه‌کان ئه‌بن به ئه‌مری واقیع و به‌و حاڵه ڕازی ئه‌بن.
وه‌ڵامی ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری دیکه له نێوان هه‌ڤاڵانه‌وه، ئاڕاسته‌ی شوان داودی ئه‌کرانه‌وه، له ماوه‌ی دانیشتنه‌که‌یدا، تیشکی ته‌واوی خستنه سه‌ر ڕه‌وشه‌که و به ڕاشکاوانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دانه‌وه، که له لایه‌ن هه‌ڤاڵانی لێپرسراوی کۆمیته‌ی هۆڵه‌نده و کارگێڕان و ڕاوێژکاران، پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، لێپرسراوی دۆسیه‌ی سوریا، په‌یوه‌ندیه‌کان و سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی هۆڵه‌ندا و مه‌کته‌بی شه‌هیدانه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌کرانه‌وه، که بووه جێگه په‌سه‌ندی هه‌مووان.
به‌روار: 23/11/2015
989 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|