سوپاس و پێ‌زانین له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (جەمالی خەلفە فەرەجی که‌بابچی)ه‌وه
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی باوکی ئازیزم خوالێخۆشبوو(جه‌مال فه‌ره‌ج تۆفیق)، ناسراو به (جەمالی خەلفە فەرەجی که‌بابچی)، به‌ناوی خۆم و خوشک و براکا‌نم و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌مانه‌وه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه‌مان ئه‌که‌ین، که له مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوو له وڵات و له هۆڵه‌نده ئاماده‌بوون، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکرینه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نده و به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی مزگه‌وتی به‌هه‌شت له ده‌نهاخ ئه‌که‌ین، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن.
ده‌خوازین له یه‌زدانی مه‌زن ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کیان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
سیروان جه‌مال فه‌ره‌ج
سیروانی کەشکۆڵ
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
هۆڵه‌نده
22-11-2015
به‌روار: 23/11/2015
811 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|