لە سێدارە دانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌نگلادیش جێبەجێکرا
به‌تومه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی سامانی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2105، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌نگلادیش له سێداره‌درا.
به تومه‌تی تێوه‌گلانی به كاری گه‌نده‌ڵی و فرۆشتنی كانێكی خه‌ڵۆزی ده‌وڵه‌ت به كۆمپانیایه‌كی چینی، دادگای ناوه‌ندی به‌نگلادیش سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر "خالیده زیا ء" سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی به‌نگلادیشدا سه‌پاند بوو.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2015 له گرتووخانه‌ی "دكا"ی ناوه‌ندی، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌نگلادیشدا جێبه‌جێكرا.
دوێنی شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی به‌نگلادیش، سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر "سه‌ڵاحه‌دین قویده‌ر" راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و "ئیحسان محمه‌د" موجاهید، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین حزبی ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
خالیده زیا ء له ساڵانی نێوان 1991 تاوه‌كو 1996 وه‌ك یه‌كه‌م ژن پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیشی وه‌رگرتووه و له ساڵی 2001 تاوه‌كو 2006 جارێكی تریش ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتۆته‌وه و خێزانی سه‌رۆكی پێشووی به‌نگلادیش "زیاْ ره‌حمان" بووه و دواتر جیابونه‌ته‌وه.
خەندان
به‌روار: 23/11/2015
1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|