چی له‌چیدایه؟
میسی له‌به‌رشه‌لۆنه
ئافره‌تی كورد له‌كۆنه
یاسا هه‌ر له‌كتێبا
ئاغای جاران له‌جێبا
ته‌كه‌تول له‌میم سینا
حدودمان له‌حه‌مرینا
گه‌نم له‌به‌ر بارانا
گه‌نج له‌ڕێی هه‌نده‌رانا
داعش ره‌ققه‌و نه‌ینه‌وا
ده‌وڵه‌ت له‌زینده‌خه‌وا
رۆشنبیر له‌ئێن ئاڕ تی
مه‌عاشمان له‌لای پارتی
كۆلیسترۆڵ له‌خوێنا
رۆتینات له‌یوئێنا
عیراق له‌ناو ئاگرا
ئاواره له‌چادرا
جه‌یشی رووس له‌حه‌ڵه‌با
قه‌رار له‌ده‌ست ره‌جه‌با
جامیعه له‌مانتۆیا
حیزبیش له‌به‌زمی خۆ‌یا
كوردستانی نوێ
نەوا
به‌روار: 23/11/2015
1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|