تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرێت
ئەمشەو لە شاری ئامەد تەقە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە کرا و تا ئێستاش ئاشکرانەکراوە کە بکەرانی ئەو کارە کێن.

پەیامنێری NRT ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٢٢/١١/٢٠١٥ی لە شاری ئامەد تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرێت و بە گوێرەی زانیارییەکان بریندار نەبووە.

پەیامنێری NRT وتیشی کە تا ئێستا نازنامەی تەقەکەرەکان نادیارە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا قۆناغی فیشەکەکان نەدۆزراوەتەوە و بەڵام جێگای فیشەک بە ئۆتۆمبێلەکەی دەمیرتاشەوە دیارە کە لە ئێستادا گوازراوتەوە بۆ ئاسایشی ئامەد.

بەگوێرەی زانیارییەکان گولـڵەکە ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی لای سەری دەمیرتاش کراوە، بەڵام پاسەوانەکانی دەنگی هیچ فیشەکێکیان نەبیستووە!

لە دوای ڕووداوەکەش دەمیرتاش ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلەکەی براوە بۆلای پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە
نالیا
به‌روار:  23/11/2015
707   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   110
کۆی سه‌ردان:   29231345