یەکێتی پێشنیاری سەرۆکی پەرلەمانی بۆ پارتی نەکردووە
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و به‌شدار له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌و پێشنیازانه ره‌تده‌كاته‌وه میدیاكانی سێبه‌ری پارتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڵاویانكردونهتهوه.
سایتی SNN له زاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی بلاَویكردۆتهوه، یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی خستۆته به‌رده‌م پارتی، كه‌تێیدا چه‌ند پێشنیازێكی له‌خۆگرتووه له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی بۆچوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له‌وانه گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان و پارتی و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و 3 پێشنیازه‌ی میدیا سێبه‌ره‌كانی پارتی بڵاویانكردونهتهوه له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دورن له راستیه‌وه.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 22/11/2015
1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|