(ئایشێ! ئایشێ! من له دواوه داومه ، ئیتر تۆ له پێشه‌وه مه‌یده !)
تازه ئۆتۆمبێله پاسه‌كان كه‌وتبوونه ناو شاری سوله‌یمانی بۆ هات و چۆكردنی خه‌ڵك به‌ناو شارا ، كابرایه‌كی (مڕانه) یی له‌گه‌ل ژنه‌كه‌یا هاتبوونه سوله‌یمانی و سواری پاس بووبوون ،
وا ڕێكه‌وتبوو ژنه‌كه له پێشه‌وه دانیشتبوو مێرده‌كه‌ی له به‌شی دواوه ،
كابرای مێرد پاره‌ی هه‌ردووكیانی دابوو ، پاسه‌كه‌ش پڕببوو له خه‌ڵك ،
له‌و ناوه‌دا كابرا هه‌ستا و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی كرد له ژنه‌كه‌ی :
(ئایشێ! ئایشێ! من له دواوه داومه ، ئیتر تۆ له پێشه‌وه مه‌یده !)
ڕشتەی مرواری
به‌روار: 22/11/2015
1619 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|