داعش رەققە چۆڵدەكات
بەپێی وتەی سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا، 900 چەكداری عەرەبی‌و بیانی داعش لەگەڵ خێزانەكانیان، شاری رەققەی سوریایان بەرەو موسڵ بەجێهێشتوە.

سەرچاوەكە وتی: 900 چەكدارەكەی داعش ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەكانیان گەیشتونەتە موسڵ‌و لەترسی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان‌و روسیا رایانكردووە.

ئەو چەكدارانەو خێزانەكانیان بەسەر ئەو خانووانەدا دابەشكراون كە لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەردا گیراوەو موڵكی مەسیحییەكان‌و مامۆستایانی زانكۆ بوون‌و لە موسڵ بەجێیانهێشتووە.
نەوا
به‌روار:  22/11/2015
1059   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1020
کۆی سه‌ردان:   29236340