رامۆ و شازیمانی وێستگه‌ی تاكسی مردوون
ئێرۆڵ گونه‌یدین ئه‌كته‌رێكی سینه‌ماو شانۆیی توركییه. له 16-4-1933 له‌دایكبووه‌و له 15-10-2012 كۆچی دوایی كردووه.
ئێرۆڵ له‌شاری ئه‌كچاباتی سه‌ربه پارێزگای ترابزۆن له‌دایكبووه. له‌كاتێكدا له‌خوێندنگه‌ی باڵای گه‌له‌ته‌سه‌رای بووه، چووته كاركردن له‌بواری شانۆگه‌ریداو له‌و كاته‌وه تا مردنی، رۆڵی له‌ژماره‌یه‌كی زۆر شانۆگه‌ریدا بینیوه‌و له‌سه‌ر ئاستی توركیا ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئێرۆڵ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیستانبوڵ كه به پایته‌ختی ئابوری توركیا داده‌نرێت، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه‌و هه‌ر له ئیستانبوڵ به‌خاك سپێردراوه.
ئێرۆڵ له‌زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی وێستگه‌ی ئه‌كاسیا كه به وێستگه‌ی تاكسیش ناسراوه، رۆڵی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌بینێت كه توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بووه. ره‌مه‌زان به‌تێپه‌ڕبونی كات توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بێت و ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و كچه‌ی له‌ماڵه‌وه چاودێری ده‌كات هه‌رچه‌نده كچه‌كه ده‌زگیرانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ خۆی و كچه‌كه‌ش دروستده‌كات.
وێستگه‌ی ئه‌كاسیا زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كۆمیدیی خێزانیی به‌ناوبانگی توركییه. ئه‌م زنجیره‌یه بۆ یه‌كه‌مین جار له كه‌ناڵ Dی توركیا له‌ساڵی 2008 په‌خشكراوه.
سینارستی ئه‌م زنجیره‌یه ره‌سوڵ ئیرتاسه‌و له‌ده‌رهێنانی یه‌شار سێرینه‌ره. زنجیره‌كه له پێنج وه‌رز پێكهاتووه‌و كۆی ژماره‌ی ئه‌ڵقه‌كانی هه‌موو وه‌رزه‌كان، 174 ئه‌ڵقه‌ی 90 خوله‌كییه.
له‌م درامایه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی توركیی كۆمیدی به‌ناوبانگ رۆڵ ده‌بینن كه یه‌كێكیان زه‌كی ئه‌لاسیایه كه رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی باش ده‌بینێت به‌ناوی نوری.
نوری شۆفێرێكی دێرینه‌و وێستگه‌یه‌كی تاكسی كردووه‌ته‌وه‌و هێنده كه‌سێكی باش و به‌ڕێزه، ئه‌و شۆفێرانه‌ی له‌وێستگه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن، بابه‌نوری.
زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م درامایه له‌ژیاندا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان كۆچی دواییان كردووه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مێژووی له‌دایكبونی هه‌ندێك ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و زنجیره‌یه‌ن له‌گه‌ڵ مێژووی كۆچی دوایی ئه‌وانه‌یان كه له‌ژیاندا نه‌ماون:
زه‌كی ئه‌لاسیا (نوری): (1943-2015)
ئه‌ڤین ئێسین (شازیمانی خه‌سووی سینان): (1949-2012)
سێزمی باسكین (عوسمان): 1946
ئه‌تێش فاتیح ئوكان (عه‌لی كه‌مال): 1978
ئونور شان (سه‌یت): 1981
پێلین سۆنمیز (دێلیك): 1988
نیڵگون بێڵگون (ئیلێنی): 1953
لیڤێنت ئوڵگێن (سینان): 1962
گوله‌ی باڵتاسی (سافیه): 1963
ئه‌سڵی ئاڵتایڵار (گوڵبین): 1980
ئیریمشا بۆرا (جانی كوڕی سینان): 1998
كه‌یهان یڵدیزۆگڵو (مه‌زهه‌ر): 1936
سوات سونگور (محه‌مه‌د): 1961
بینور شه‌ربه‌تچیئۆگڵو (شوكران): 1960
بێرك ئۆكتای (مورات): 1982
مه‌له‌ك بایكاڵ (میلاهات): 1954
زه‌ینه‌ب دۆرتكارده‌شله‌ر (توچێ): 1989
ماكس بێندۆ (ئۆبه‌یان): 1972
تاریك تاركان (د.لیمێنت): 1958
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: wikipedia.org
خەندان
به‌روار: 21/11/2015
3461 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|