ئاوێنه: رۆژنامه‌نوسێك له‌ماڵپه‌ڕی 24ی هه‌نگاریدا چۆنیه‌تی سه‌ردانكردنی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن پێشوازی لێكردوه‌و شازی ویسكیان پێكه‌وه خواردوه‌و كتێبی یاداشته‌كانی پێشكه‌ش كردوه.
رۆژنامەنوسهكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماڵه‌كه‌ی سه‌نگاوی پڕه له‌چه‌كی جۆراوجۆری ئه‌مه‌ریكی‌و روسی‌و هه‌ندێكیشیان به‌ئاڵتون روكه‌ش كراون، پاشان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ماڵ‌و چوارده‌وری ناوبراو پڕه لهپاسهوانو چەکدار.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ناوبراو تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی ده‌ستی له‌كوشتنی كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوسدا هه‌بوه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه بێ‌تاوان كراوه.
ئاوێنە