زانایەکی باکووری کوردستان خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت

  
عەزیز سنجار زانایەکی خەڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانە، ئەو خەڵاتی نۆبڵی بۆ کیمیا وەرگرت.

رۆژی چوارشەممە حەوتی تشرینی یەکەم زانایەکی باکووری کوردستان کە ناوی عەزیز سنجارە  و باوکی هەشت منداڵە بەهاوبەشی لەگەڵ دوو زانای دیکەی ئەمریکی و سوێدی خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیادا وەرگرت.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ نۆبڵ میدیا، عەزیز سەنجار باسی لەو کاتە کرد کە پێی راگەیەندراوە ئەو بووەتە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و گوتی " نیو کاژێر پێش ئێستا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییم بۆ هات و هاوژینەکەم وەڵامی دایەوە و لەخەو هەڵیستاندم". ئەو، گوتی " بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێم نەدەکرد ببمە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و بە بیستنی هەواڵەکە شۆکبووم".

ئەو زانەیە هەروەها گوتی " پێموابێت ئەمڕۆ لە تورکیا بەهۆی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەکەم خەڵکی ئاهەنگ دەگێڕن".
\ڕووداو
به‌روار:  08/10/2015
622   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   172
کۆی سه‌ردان:   29231407