یەکەمجارە روسیا به موشه‌كی ئه‌رز - ئه‌رز داعش بۆردومان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا به‌چڕی مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ناوچه‌ی حه‌ما بۆردومانكردوه‌و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندون، هاوكات بۆ یه‌كه‌مجار موشه‌كی ( ئه‌رز – ئه‌رز) یان به‌كارهێناوه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه: ئه‌مڕۆ چوار فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا به‌چڕی مۆڵگه‌كانی داعشیان له حه‌ما و ده‌وروبه‌ری ئه‌دلب بۆردومانكردوه.
رونیشكردوه‌ته‌وه: بۆیه‌كه‌مجاریش موشه‌كی ئه‌رز – ئه‌رزیان به‌كارهێناوه‌و زیانی گه‌وره‌یان به‌داعش به‌ره‌ی نوسڕه‌و قاعیده گه‌یاندوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ، تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وورده‌كاری هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئاشكرا نه‌كردوه.
پوکمیدیا
بهروار: 07/10/2015
684 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|