ئامەریکیەکان نیگەرانن لەوەی چۆن ماشینی تۆیاتا دەگاتە داعش
دوێنێ، وەک هەمیشە، بزوتنەوەی داعش خۆیان و ترۆمبێلی  تۆیۆتەکانیان بە جۆرەها چەک تەیارکراو بە کاروان نیشاندا. ئامەریکیەکان نیگەرانن لەوەی چۆن ماشینی تۆیاتا دەگاتە داعشچیان. ئەوەی تا ئێستا زانراوە: ساڵی 2011 شەش هەزار تۆیاتا بە عێراق فرۆشراوە. ساڵی 2013 هەژدە هەزاری تر و ساڵی دوای ئەویش ،2014, سیازدە هەزاری تر. بڕێکی کەم، وەک لێکۆڵینەوە ئامریکیەکان نیشانیانداوە، زەوتکراوە لەلایەن داعشەوە. 600 تۆیۆتای نوێش لەو ساڵانەی دواییدا لە ئۆستورالیا دزراوە و گەیەندراوەتە لای ئەوان. ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئامریکا نیگەران دەکا، ژمارەی ئەو تۆیۆتایانەی رێکخراوی داعشچیان لە عێراق کڕیویانە، بە تازەیی و هێشتا لە رۆندا و پلاستیکی کۆمپانیای تۆیۆتەی لێ-نەکراوەتەوە،لە ئەژمار نایەن! 
‌لە مێژە ئامریکیەکان داوای دۆزینەوەی سەرچاوە و دزەڕێگای ئەو ماشینانەی لە دەسەڵاتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە تا وشکبکرێن و قاچاخچیانیش بدرێنە لێکۆڵینەوەی دادگاکان. ئێمە بۆ خۆمان، لە رۆژی زەوتکردنی ناوچە کوردستانیەکان و تاڵانکردنی ئەنفالانچیانەی ئەو ناوچانە بە گوێرەی هەمان سورەت، چەندجارێ ئەم هەواڵانە لەلایەن مێدیا کوردیەکانەوە باسی لێکراوە، هاوکات لە زاری بەرپرسانی سیاسی هەرێمیشەوە گوێڕادێری بووین. بەڵام تا ئێستا، وەک گشت دیاردەیەکی تر لە وڵاتدا، تەنیا (لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە)-ی بۆ دروستکراوە. بێگومان لە ماوەی نزیکەی 25 ساڵی دەسەڵاتی هەرێمدا و دروستکردنی هەزارەها لیژنەی بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە، کەسێ نازانێ نەک لێکۆڵینەوەکان بە کێ گەیشتوون، بگرە لیژنەکان خۆیان چیان بەسەرهاتووە.
‌هیچ گومان لای سیاسەتمەدارانی دونیا نییە کە بەشێک لە بازرگانە قاچاخچیە کوردەکان و هەندێ لە بازرگانە-سیاسیە کوردەکان، بەشێکن لە رێگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ داعشدا. درەنگ یان زوو ئەو دەستان و کەسانە دەدرۆزێنەوە. دەشێ هەندێکیشمان باش بیان ناسین، لێ بە هۆکارێکی نەزانراو نەکرێ راستیەکان بخەنە سەر مێز.

‌سەرچاوە : ئا بێ سێ نیوس
‌زانیار بایز

به‌روار:  07/10/2015
559   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1002
کۆی سه‌ردان:   29264513