بیسته‌مین خه‌ڵاتى RORY.PECK.TRUST جیهانی، بۆ فۆتۆگرافه‌رێکى رۆژنامه‌وانى کورد ە
بیسته‌مین خه‌ڵاتى RORY.PECK.TRUST که خه‌ڵاتێکى جیهانییه، بۆ رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌رێکى رۆژنامه‌وانى کورد ده‌بێت، ئه‌و میدیاکاره‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مه یه‌که‌مجاره که کوردێک ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبهێنێت.
رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌رى رۆژنامه‌وانى زمناکۆ ئیسماعیل به (رۆژنیوز)ى رایگه‌یاند "له‌رێگاى ئیمه‌یلى به‌ڕێوه‌به‌رى ڤیستیڤاڵى (RORY.PECK.TRUST) پێم راگه‌یه‌ندرا، که هاوشانى دوو میدیاکارى دیکه‌ى جیهانی، بومه‌ته خاوه‌نى بیسته‌مین خه‌ڵاتى ئه‌و ڤیستیڤاڵه بۆ ساڵى ٢٠١٥.
وتیشى: " یه‌که‌مجاره که میدیاکارێکى کورد ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبێنێت".
زمناکۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد: "خه‌ڵاتى RORY.PECK.TRUST خه‌ڵاتێکى نێوده‌وڵه‌تییه و ساڵانه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌رێگاى ڤیستیڤاڵێکه‌وه که له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێت به سێ میدیاکارى (فریلانس) که کارى میدیایى کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاستى جیهان کردبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، هۆکارى به‌خشینى ئه‌و خه‌ڵاته به‌و میدیاکاره کورده ئه‌وه‌یه، که له‌ساڵى رابردو توانیویه‌تى ئازار‌و مه‌ینه‌تى ئێزیدییه‌کان له‌رێگاى وێنه‌گرتنى فیچه‌رێکى ٦ خوله‌کى بگه‌یه‌نێته ته‌واوى جیهان.
زمناکۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، ئێستا له‌خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ ئه‌و ڤیستیڤاڵه جیهانیه و به‌هۆى خراپى دۆخى ئابورى ناتوانم وه‌ک پێویست به‌شدارى له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا بکه‌م.
ڤیستیڤاڵى RORY.PECK.TRUST له ١٧ نۆڤه‌مبه‌رى هه‌مو ساڵێک له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت، که ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و رێکخراوى رۆرى پیک، که رێکخراوێکى په‌ره‌پێدانى کلتور و رۆشنبیری، کارى میدیاى جیهانییه سه‌ر په‌رشتى ئه‌و خه‌ڵاته ده‌کات و ساڵانه به سێ که‌سى ده‌به‌خشێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 07/10/2015
481 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|