حکومەتى ئەمریکا بارزانى وەک سەرۆکی هەرێم ناساند

 حکومەتى ئەمریکا بەفەرمی مەسعود بارزانى وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناساند و لەبڵاوکردنەوەى هەواڵی کۆبونەوەى باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ بارزانى  وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە بارزانی کراوە.


 لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پەیجی کونسوڵی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوەو ئاراستەی میدیاکان کراوە، تیایدا هاتووە “ لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێکەوتی٤ی تشرینی یەکەم، باڵیۆز جۆنز لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و بەرپرسانی تری حکومەتی ھەرێم کۆبووە.”

 هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە “باڵیۆز جۆنز و سەرۆک بارزانی گفتوگۆیەکی فراوانیان ئەنجامدا لەسەر ئاسایش و باری ئابووری و کۆمەکە مرۆییە پێویستەکان بۆ ھەرێم. باڵیۆز جۆنز سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ رابەرایەتیکردنی بەردەوامی لە شەڕی دژ بە داعش.”

 مەسعود بارزانى لەساڵی ٢٠٠٥ەوە سەرۆکی فەرمی هەرێمی کوردستانە، ویلایەتى سەرۆکایەتییەکەی لە ١٩ى ئابەوە کۆتایی هاتووەو تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردنى کەسێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم یان دانانەوەى بارزانى بە سەرۆکی هەرێم.
نالیا
به‌روار:  06/10/2015
796   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   418
کۆی سه‌ردان:   29233298