هێنین مانکێل ڕۆمانننوسی سویدی ماڵئاوایی لە خوێنەرانی کرد

‌رۆمان نووسی بەناوبانگی سوید، هێنن مانکێل- 67 ساڵ، ئەمڕۆ سەر لەبەیانی، 2015-10-05، لە سوید، بۆ هەتایە چاویلێکنا و ماڵئاوایی لە خوێنەرانی کرد. مانکێل کە بە پادشای رۆمانی پۆلیسی ناسراوە، لە باکوری سوید، لە خێزانێ کە بابی دادوەر بووە چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. ساڵانێکی زۆر لە مۆزەمبیق، ئافریکا، خەریکی کاری خێرخوازی بووە و منداڵان و نەوجەوانانی فێری هونەری شانۆ کردوە. هاوکات گروپێکی شانۆیی نەوجەوانانی دروستکردوە و خەریکی بڵاوکردنەوەی هونەر و ئەدەب بووە. زۆربەی کات لەتەک خانمی خێزانی، ئێڤا بێریمان،-دا کاریکردوە، کە کچی دەرهێنەری بەناوبانگی دونیای سینەما و شانۆ: ئینگمار بێریمان-ە.
‌مانکێل نزدیکەی سەد رۆمان و بەرهەمی تریشی هەیە. فرەگەلێکیان باسی گرفتەکانی ژیان و دەردیسەری زیندەگی دەکات کە بە بونیادەمی هەژار، دانیشتوانی جیهانی سێ لەلایەک و، تاوانباران و بازرگانانی جەنگ لەلایەکی ترەوە، دەکا. گەلێ لەم رۆمانگەلانە کراونەتە فیلم و وەرگێڕدراون بۆ فرەگەلێ لە زمانی جیاواز. هێندەی مالموێ-کوردیش ئاگادار بێ، سەگەکانی ریگا، -ی ئەو کراوەتە کوردی. بە مردنی مانکێل، سوید و دونیا نووسەرێکی ئازادیخواز و دادخواز لەدەست دەدەن. سڵاو لە وشەی ئازاد و رووسوربێ هونەری ئازادیخواز.
‌ئامادەکردنی: مالمۆکورد
به‌روار:  06/10/2015
648   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   798
کۆی سه‌ردان:   29257859