لە سوید دابینکردنی خانووی پەنابەران قەیرانێکی گەورەیە
لە بەرەبەری دابەشکردنی پەنابەراندا بەسەر وڵاتانی ئەورووپا سوید ئاماژە بە قەیرانی نەبوونی خانوو دەکات.
وەزیری کۆچ مورگان یوهانسۆن و بەرپرسی گشتیی دەستگەی کۆچ ئەندەرش دانییەلسۆن دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری مالمیۆ ڕایانگەیاند کە زیادبوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی دێنە سوید فشارێکی یەکجار زۆری بۆ وڵات هێناوە و ئەمە سەختترین بارودۆخی پەنابەرییە کە سوید لە سەردەمی نوێدا پێیدا تێدەپەڕێت.
ئەوان هەروەها ئاماژەیان بەوە دا کە هەر لەوکاتەوەی کە پەنابەرانەی جەنگی بەلکان ساڵی 1992 ڕوویان لە سوید کرد، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە سوید دەبێت لەخۆیان بگرێت سنووری دیاریکراوی تێپەڕاندووە.
ئەم قسانەی وەزیری کۆچ و بەرپرسیی گشتی دەستگەی کۆچ لە کاتێکدایە کە بڕیارە 120 هەزار پەنا بەر کە بە دەریای ناوەڕاستدا هاتوونەتە ئیتالیا بەسەر وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپادا دابەش بکرێن، چاوەڕی دەکرێت سوید 4400 پەنابەری بەر بکەوێت.
درێژەی بابەت
بهروار: 06/10/2015
792 جار خوێندراوهتهوه
|