هێنانی خێزان بۆ سوید کاتی زۆرتری دەوێ
 بەپێی ڕێنمایەکان بەکۆی کاتی گشتی دەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ داخۆازینامەیەکدا کە تایبەتە بە‌هێنانی کەسووکار بۆ سوید بێت نۆ مانگی پێدەچێت. ەڵام ئەم کاتە زۆر زیاتر دەکات. مێریما بۆجیك لەدزگای کۆچ بەرپسی مۆڵەت پێتدانە و ئاماژە بەهۆکاری زیاد بوونەکە دەکات.

 - مێریما بۆجیك دەڵێت. ئەو داخوازینامانەی مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٤ پێمانگەشتووە هەتاوەکو ئێستا کاری لەگەڵدا دەکەین. هەموو نوسینگەکانمانەوە لەسەرانسەری سویددا کار لەگەڵ ئەو داخوازینامانەی کە ساڵی ٢٠١٤ بۆ وەرگرنی مۆڵەتی مانەوەیو پەنابەری پمانگەشتووە کار دەکەن. هۆکاری پێچوونی ماوەی وەڵامدانەوەی پەناخوازە بەبۆجوونی دەگەڕیتەوە بۆ ڕێژەی زۆری داخوازینامەکان کە بەدەستمان گەشتووە و بەردەوام دێت.

ساڵی ڕابردوو ٣٥٠٠٠ پەناخواز لە سویدا مافی پەنابەرییان پێدراوە و بەشێکی زۆر لەم ڕێژەیەش دەیانەوێت خێزانەکانیان بێهێنن، بەڵام هێانی خێزنەکانیان بەم زاوانە نابێت، لەبەر ئەوەی کە بەردەوام و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی پەناخوازن لەسویددا زیاد دەکات. بەزیاد بوونی ئەم ڕێژەیەش فشارە لەسەر دەزگای کۆچ زیاتر دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو پەناخوازانەی مافی پەنابەریان وەرگرتووە دەبێت ماوەیەیکی دررێژتر بۆ گەشتنەوەیان بەخێزانەکانیان چاوەڕوانن بن.



درێژەی هەوالەکە
به‌روار:  02/09/2015
1673   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   288
کۆی سه‌ردان:   29253662