ستراتیژیی نوێی نەتەوەیی سوید دژی تیرۆریسم ڕاگەیەنرا
ستراتیژیی تائێستای سوید دژی تیرۆریسم لە ساڵی ٢٠١٢دا و لەلایەن وەزیری ئەوکاتی دادی سوید بیاتریس ئاسکەوە، کە سەر بە مودێراتان بوو، بڕیاری لەسەر درا. ئەم سیاسەتە ستراتیژییە سێ بەشی هەبوو: بەرگرتن بە سەرهەڵدانی توندئاژۆیی (extremism)، بەرگرتن بە کردەی تیرۆریستی و ئامادەیی بۆ پەکخستنی کردەی تیرۆر. لە مانگی جەنیڤەریی ئەمساڵدا وەزیری ناوخۆی سوید، ئاندێرش ئیگێمەن ڕایگەیاند کە ئەم ستراتیژییە دەبێ بە سەرنجدان بە بارودۆخی جیهان ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت. ئەو بۆ نموونە باسی ئەوەی کرد کە گەلێ کەس ئێستا لە سویدەوە سەفەر دەکەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لە بەرەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا شەڕ بکەن.


ستراتیژیی نوێی نەتەوەیی سویدی دژی تیرۆریسمیش هەر سێ بەش دەگرێتە خۆ: پێشگیری، چەتتێخستن و لاوازکردنی تیرۆریسم. 
درێژەی هەواڵ بخوێنەرەوە
به‌روار:  31/08/2015
730   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   647
کۆی سه‌ردان:   29234006