توشبووانی ئایدز مووچەیان پێدەدرێ
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی پێنج سەد هەزار دینار دەربڕی بۆ هەر توشبوویەکی ئایدز کە لە هەرێمی کوردستاندا ٢٠ کەس دووچاری نەخۆشییەکە بوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی، کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای NRT کەوتووە، سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی پێنج سەد هەزار دینار دەربڕیوە، بۆ ٢٠ نەخۆش کە هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ن کە بە ئایدز ناسراوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش لەو کەسانە کراوە، کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارستن و چارەسەرەکانیان بن بۆ ئەوەی حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بۆ ئەو نەکراوە لە کەیەوە بڕیارەکە جێبەبەجێ دەکرێت.
ئایدز ترسناكترین پەتای ڤایرۆسییە، كە لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە لەساڵی 1981 تائێستا هەڕەشە لە ژیانی ئەو مرۆڤانە دەکات کە تووشی بوون و دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ.
نالیا
بهروار: 30/08/2015
582 جار خوێندراوهتهوه
|