پۆلیسی تورك سێ گەنجی كورد لە ماڵێكدا دەکوژن
لەناوچەی سلۆپی سەربەشاری شڕناخی باكوری كوردستان، پۆلیسی تورك سێ گەنجی كورد لە ماڵێكدا گولەباران دەكەن و هەرسێ گەنجەكە كە ناسنامەیان ئاشكرا نەكراوە شەهید دەبن و تەرمەكانیان لەلایەن پۆلیسەوە دەبرێت.

رۆژی یەك شەممە لە گەڕەكی كۆبانێی سلۆپی لە باكوری كوردستان، پۆلیسی توركیا سێ گەنجیان لەماڵێكدا گەمارۆدا، دوای ئەوەی هێرشیان كردوەتە سەر ماڵەكە هەرسێ گەنجەكەیان شەهید كردوە و تەرمەكانیان بۆ شوێنێكی نادیار بردوون. 

دوو هەفتە بەر لەئێستاش سێ گەنجی تر لەهەمان شارۆچكە لەلایەن پۆلیسەوە كۆمەڵكوژ كرابوون.
نەوا
به‌روار:  30/08/2015
518   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   486
کۆی سه‌ردان:   29219179