هه‌فته‌ی فلمی کوردی له ئه‌مستردام
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12 و 13-09-2015 کات 14:00 ی دووی پاشنیوه‌ڕۆ
له هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا"
یانه‌ی کوردی "میدیــــا"له هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشتان ئه‌کات، بۆ دیداری هه‌فته‌ی فلمی کوردی له شاری ئه‌مستردام، که تێیدا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار (شوان عه‌توف و دانا که‌ریم)، ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12 و 13-09-2015 کات 14:00 ی دووی پاشنیوه‌ڕۆ، له هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیـــــا"، به‌دیدارتان شاد ئه‌بن، چوار کورته فلمی کوردی (ماڵ و کلیل- باخه‌که‌ی باوکم)، له ده‌رهێنانی شوان عه‌توف، هه‌روه‌ها (ڕه‌ش و سپی- یه‌که‌مین چیرۆک) له ده‌رهێنانی دانا که‌ریم، پێشکه‌ش ئه‌که‌ن.
شایانی باسه فلمه‌کان ژێرنووسی ئینگلیزیان بۆ کراوه و له چه‌ندین فیستفاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌شداریان کردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتیان بردۆته‌وه، پاش پیشاندانی فلمه‌کان له‌و دوو ڕۆژدا، دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سینه‌ماکار له‌سه‌ر فلمه‌کان و سینه‌مای کوردی ئه‌کرێت، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
تکایه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕۆژه‌که، شوێنی تایبه‌تتان بۆ دابین بکه‌ین.
چوونه ژووره‌وه بێبه‌رانبه‌ره
به هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه، په‌یوه‌ندی بکه‌ن: سۆزان مه‌نصور که‌ره‌م: 0620771048، ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر: 0683826334، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":
[email protected]
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
به‌روار: 30/08/2015
943 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|