له جزیره و گه‌ڤه‌ر شه‌ش که‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
له ئه‌نجامی هێرشی پۆلیسی تورک بۆسه‌ر هاوڵاتیانی قه‌زای گه‌ڤه‌ری سه‌ربه پارێزگای جۆڵه‌مێرگ و قه‌زای جزیره‌ی سه‌ربه پارێزگای شرنا‌خ له باکوری کوردستان شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌نێوانیاندا منداڵێکی حه‌وت ساڵ هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله، دوای هێرشه‌کانی پۆلیسی تورک بۆسه‌ر هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌کی نور-ی سه‌ربه جزیره‌ی پارێزگای شرنا‌خ و دروستبوونی پێکدادان له‌نێوان گه‌نجان و پۆلیسی تورک‌دا، دیوارێک به‌سه‌ر منداڵێکی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ به‌ناوی باران چاگل، ده‌ڕوخێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌ر له‌و پێکدانانه‌دا، هاوڵاتیه‌کی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی مه‌سوت سانر، به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌کرێت، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی به تیمارکردنی سانر نه‌دا بۆیه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها دوێنێ شه‌و له قه‌زای گه‌ڤه‌ری سه‌ربه پارێزگای جۆڵه‌مێرگ(هه‌کاری)، پۆلیس و سه‌ربازی تورک به تۆپ، هاوان و بۆمب هێرشیانکرده سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌کانانه‌ی که خۆبه‌ڕێوبه‌ریان راگه‌یاندووه و له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌دا سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نێکیش هاوڵاتییه‌کی تر گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 27/08/2015
410 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|