گه‌نجێیكی تری زاخۆیی له‌سه‌ر وێنه‌گرتن له‌گه‌ل وێنه‌ی ئوجه‌لان زیندانی ده‌كرێ
پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی نه‌سره‌دین نه‌جمه‌دین، له لایه‌ن ئاسایشی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستگیرده‌كریت ودوای فشارێكی زوری كومه‌لایه‌تی له‌دوای دوو ڕۆژ ئازاد ده‌كرێت. شێروان شێروانی، به‌رپرسی رێكخراوی تێكوشان و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری باشور، به روژ نیوزی راگه‌یاند:"ماوه‌یه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتی گێمێكیتری ره‌شبگیری ئه‌و گه‌نجانه‌یان ده‌ست پێكردجووه كه ره‌خنه له مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌گرن له كورسی سه‌روكایه‌تی هه‌رێم، یاخود نزیكن له په‌كه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی پارتی چالاكی ده‌كه‌ن". به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنیوز، نه‌سره‌دین گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساله و پێشمه‌رگه‌یه له ئه‌كادیمیای له‌شكری زاخۆ، شه‌وێك و دوو روژ له لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیرده‌كرێت و به‌وته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت ناوبراو ئه‌شكه‌نجه‌ش دراوه به گومانی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه. ده‌ستگیركردنی ئه‌م گه‌نجه له‌كاتێكدایه كه پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌گۆڕستانیێك له هه‌رێمی حه‌فتانین له‌زاخۆ وێنه‌ی شه‌هیدانی گه‌ریلای گرتووه‌و دواتر له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 27/08/2015
588 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|