سوید : ئەو کۆمۆنانەی پەنابەر وەرناگرن با سزا بدرێن
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی سەنتەر دەیەوێ کۆمۆنەکان بەتەواوی بەرپرسایەتی دابینکردنی خانووبەرە بۆ پەناخوازان وەئەستۆ بگرن و چیدی ئەم بەرپرسایەتییە لەسەر شانی دەوڵەت نەبێت. هاوکت پێشنیار دەکەن ئەو کۆمۆنانەی بەپێی پێویست پەنابەر وەرناگرن سزا بدرێن و مزێک بدەن.
بڵاوی کهوه
ئەم پێشنیارانە بەر لە کۆنگرەی پارتی سەنتەر دێن کە ئەم پایزە بەڕێوەدەچێت. یوهانا یوێنسۆن وتەبێژی سیاسەتی کۆچ و هاوگونجیی پارتی سەنتەرە.
یوهانا یوێنسۆن دەڵێ مەبەستی سزای دراوی ئەوەیە کە کۆمۆنەکان هانبدرێن بەرپرسایەتی خۆیان وەئەستۆ بگرن. بەڵام هاوکات مەبەست ئەوەشە کە ئەو کۆمۆنانەی بەرپرسایەتیەکی زێدەتر وەئەستۆ دەگرن بونوس وەرگرن، واتە زێدەپارە وەرگرن تا بتوانن ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=6240994
درێژەی بابەت
بهروار: 26/08/2015
1175 جار خوێندراوهتهوه
|