له هه‌ولێر خۆپیشاندانه
به‌دروشمى" حکومه‌ت تاکه‌ى بیر له هاوڵاتیان ناکه‌یه‌وه" هاوڵاتیانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا. ئه‌مڕۆ، به‌هۆی هه‌بوونی کێشه‌ی که‌می ئاو له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێر، هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی ئاوی هه‌ولێر خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا و داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یان کرد. سه‌فین له‌تیف، هاوڵاتیه‌کى به‌شداربوو له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆ به ڕۆژنیوزى وت:" ماوه‌یه‌کى زۆره کێشه‌ى که‌م ئاوى گه‌ڕه‌که‌که‌مانى گرتۆته‌وه و به‌رده‌وام به‌و قه‌یرانى داراییه ئاو ده‌کڕین." سه‌فین، وتیشی:" له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئاو و موچه و کاره‌با، ده‌بێ ئاو به پاره‌یه‌کی زۆر بکڕین، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانمان کرد بۆ به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی ئاوی هه‌ولێر و داوامان له‌به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌که کرد بێته ده‌ره‌وه و گوێمان لێبگرێت." هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕوان بوون له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى ئاوه‌وه وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیانه نه‌درایه‌وه و که‌س به‌ده‌م داواکه‌یان نه‌هات.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 26/08/2015
604 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|