به كاك نه‌وشیروانمان گوت بۆ كاری خێر لاریمان نییه ده‌ست بخەیته ناو كاری یه‌كێتی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێ، به نوێنه‌رایه‌تی 17 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌دان كادیری پێشكه‌وتووی یەکێتی، سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان كردووه و، چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراستەكردوون، سه‌ره‌كیترین داواكاریشیان په‌یوه‌ندی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی سیاسی یه‌كێتییەوە هەبووە.
مەحموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لەبارەی كۆبوونەوەكە بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند، كە له سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هاوژینی مام جەلال، جه‌ختیان له‌وه كردووەته‌وه كه ده‌بێت یه‌كێتی له بڕیاردانی سیاسی‌دا سه‌ربه‌خۆبێت و هیچ لایه‌ك ده‌ست له كاروباره‌كانی ناوخۆیی حیزبەكەیان وه‌رنه‌دات.
سەنگاوی گوتیشی " به كاك نه‌وشیروانمان گوت بۆ كاری خێر لاریمان نییه ده‌ست بخەیته ناو كاری یه‌كێتی، به‌ڵام بۆ پارچه پارچه‌بوونی یه‌كێتی نا، ئه‌ویش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵامی داینه‌وه و گوتی، نه‌ده‌ستم خستووەته ناو كاری یه‌كێتی و نه پێویستیشم به‌وه‌یه، یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره و پێم خۆشه یه‌كڕیز و یه‌ك ده‌نگ بن".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی له‌وه‌ش كرد، كه له‌لای هاوژینی سكرتێری حیزبه‌كه‌شیان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هه‌مان داواكارییان هه‌بووه، به‌وه‌ی كه ده‌بێت یه‌كێتی له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆبێت، هێرۆخانیش وه‌ڵامی ئه‌رێنی داونەتەوە.
به‌نوێنه‌رایه‌تی 17 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و چه‌ندین كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، له دوو رۆژی رابردوودا شاندێکی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مستهفاو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان كرد.
ئه‌و شاندەی یه‌كێتی كه له رۆژی 23ی ئابدا سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد، له مەحموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، عه‌دنانی حەمه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئیسماعیل مەحموود په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی پێكهاتبوون. ئه‌و شاندەش كه سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان كرد له رۆژی 24ی ئابدا بریتیبوون لە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی حاكم قادر حه‌مه‌جان و مەحموود سه‌نگاوی، هەروەها هه‌ردوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش و حامید حاجی غالی.
ڕووداو
بهروار: 25/08/2015
2081 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|