قبوڵ ناکه‌ین ئه‌وه‌ى ته‌سلیمى داعشیان کردین چیدی حکوممان بکه‌ن
له‌دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تیدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆژنیوز (هادى بابه‌شێخ) به‌رپرس و وته‌بێژى فه‌رمى بیرۆى (بابه‌شێخ خهتۆ حاجی ئیسماعیل) ی شێخی ئێزدیان باس له چۆنێتى هاتنى داعش بۆ ناو شه‌نگال و نه‌پاراستنیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتی له‌ناوچه‌که‌وه ده‌کات. ناوبراو ده‌ڵێت، ئێمه پێویستمان به قیاده‌یه‌کی به‌هێز هه‌یه، پێویستمان به هێزێک هه‌یه بۆ پاراستنى خۆمان، ئێمه داوا ده‌که‌ین شه‌نگال بکرێته هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ له نێو‌و هه‌رێمى کوردستان, که پێک‌بێت له ئیداره‌یه‌ک که ئێزدى خۆى حکوم بکات. ناوبراو داواش له ئێزدیه‌کان ده‌کات نه‌ڕۆن بۆ هه‌نده‌ران و زێدی خۆیان به‌جێنه‌هێڵن. (به‌رپرسی لقی پارتی به‌ڵێنی پێداین بمانپاریزێت به‌ڵام مه‌خابن هه‌ڵهاتن) ڕۆژنیوز : داعش چۆن هاتنه شه‌نگال و هێزه‌کانی ئه‌وکاته له شه‌نگال بوون چیان کرد بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ئێزدی؟ هادی بابه‌شێخ: له‌و کاته‌دا له شه‌نگال هێزى پێشمه‌رگه وجودى هه‌بوو, ئه‌و هێزه‌ش زۆرینه‌ى سه‌ر به پارتى دیموکراتى کوردستان بوون, به‌ڵام ئه‌و کاته‌ى که داعش هات, ته‌نها هێزى سه‌ر به پارتى له‌وێ بوو, به‌رپرسى لقى پارتى (سه‌ربه‌ست باپیر) به‌ڵێنى دابوو که شه‌نگال به خوێنى خۆى بپارێزێت و شه‌نگال به‌ر نه‌دات, به‌ڵام که هاته سه‌ر واقیع مه‌خابن به‌و شێوه‌یه که‌وته‌وه و هه‌موویان هه‌ڵاتن . له ناوچه‌ى گردک و ته‌ل به‌نات ....هتد له‌لایه‌نى پێشمه‌رگه‌وه ساتر یان دروست کردبوو , دواى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ڵاتن, له کاتژمێر 2 ى به‌یانى تا 9ى به‌یانى خه‌ڵکی شه‌نگال خۆیان شه‌ڕیان کرد, به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش چه‌ن ڕۆژێک ئاگادار بکراباینهوه له و هێرشه و هێزى پێشمه‌رگه پێى بوتینایه که ئێمه ناتوانین بتان پارێزین , چونکه پێش چه‌ند ڕۆژێک داعش به هاوه‌ن هێرشى کردبوه سه‌ر شه‌نگال, ئه‌وکات ئێمه خۆمان شه‌ڕمان ئه‌کرد و به‌رگریمان ئه‌کرد, ئاسایشى شه‌نگال له سه‌دا په‌نجاى له‌گه‌ڵ داعش بوون, هه‌ندێک له‌وانه ئێستا له دهۆک ده‌سوڕێنه‌وه. ڕۆژنیوز: پێتان وایه ئه‌م هێرشه‌ى داعش بۆ سه‌ر ئێزدیه‌کان له‌به‌ر کورد بوونتان بوو یان پیلان و ده‌ستێکى تری له پشته‌وه‌یه ؟. هادی بابه‌شێخ: ئێمه پێمان وایه که ئێزدیه‌کان دوجار قوربانین, یه‌که‌م قوربانى کوردبوون دووه‌میش قوربانى ئێزدى بوونن, چونکه له‌به‌ر جیاوازى ئاین دژایه‌تى ئێزدى ده‌کرێت . ڕۆژنیوز: له ئێستا دا ئێزدیه‌کان ڕوو له وڵاتانى تر ده‌که‌ن, جێ هێشتنى خاکى باو باپیرانیان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان له ئاینده‌دا نابێتههۆى له ناو چوونى کلتورى چه‌نده‌ها ساڵه‌ى ئێزیدیان؟. (ئه‌گه‌ر ئێزدیه‌کان وڵات و زێدی خۆ‌یا بهجێبهێڵن ئێزدایه‌تی به‌ره‌ونه‌مان ده‌چێت) هادی بابه‌شێخ: به‌ڕاستى من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئێزیدیان بڕۆن وڵات به‌جێ بێلن و له وڵاتانى تر ببنه په‌نا به‌ر, به‌ڵام وه‌ک وته‌یه‌کى عه‌ره‌بى هه‌یه ئه‌ڵێ (ئه‌گه‌ر شتێک داوا بکه‌ى, ئه‌بێ شتێکیش زه‌ره‌ر بکه‌ى) چونکه ئه‌مه چاره‌سه‌ر نیه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژیان و کلتورى ئێزیدیان له مه‌ترسیدایه, به‌ره‌و له‌ناوچون ئه‌چێت, هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى له مێژوودا به‌سه‌ر برا جوله‌که‌کاندا هاتووه . چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاته ده‌ستورێکى عیلمانى بوونى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى هه‌موو وه‌ک خۆى بدات, ئێمه پێویستمان به ئه‌وروپا نیه به‌ڵکو پێویستمان به ده‌ستور و خه‌ڵکێکى عیلمانیه ,چونکه به ڕاى من ئه‌گه‌ر ده‌ستورێکى عیلمانیش هه‌بێت , خه‌ڵکه‌که به‌و شێوه‌یه بیرنه‌که‌نه‌وه هیچ سودى نیه . ئێمه پێویستمان به گیانى ته‌بایی و یه‌کتر قبوڵکردن هه‌یه. بۆیه من ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خه‌ڵکه ئێزیدیه هه‌موو بڕواته هه‌نده‌ران, ئه‌وا ئاینى ئێزدى هیچ شوێنه‌وارێکى نامێنێت له کوردستان , که له کوردستانیش نه‌ما له هه‌نده‌رانیش ئێزدیه‌کان , تێکه‌ڵاوى ئاینى تر ئه‌بن و له ماوه‌ى په‌نجا ساڵى تر ورده ورده به‌ره‌و نه‌مانى ته‌واوه‌تى ئه‌چێت . ئێمه هێزێکمان هه‌بوو که هێزه‌که‌ى کاک (حه‌یده‌ر شه‌شۆ) بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکى تر نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س بوون, ناوى (ههپهشه) بوو, به‌ڵام کاک حه‌یده‌ر شهشۆیان خسته زیندان و دواتر ڕۆیشته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌و هێزه ئێستا کراوه‌ته فه‌رمانده‌یه‌کى تایبه‌ت سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى شه‌نگال که سه‌ربه پارتى دیموکراتى کوردستانه . ( وه‌ک کانتۆنه‌کان هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت قبوڵ ناکه‌ین ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی داعشی کردین سبه‌ینێ حکوم مان بکاته‌وه) ڕۆژنیوز: ئێزدیه‌کان له‌م کاته‌دا, پێویستیان به چیه و داواى چى ده‌که‌ن؟ هادی بابه‌شێخ: پێویستمان به قیادهیهکى به‌هێز هه‌یه, پێویستمان به هێزێک هه‌یه بۆ پاراستنى خۆمان. داواى چاره‌سه‌ر ئه‌که‌ین ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش به دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى ئارام و تایبه‌ت به ئێزیدیان ده‌کرێت, به‌ڵێ ئێمه داوا ده‌که‌ین شه‌نگال بکرێته هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆ له نێو‌و هه‌رێمى کوردستان, که پێک‌بێت له ئیداره‌یه‌ک که ئێزدى خۆى حکوم بکات, وه‌ک چۆن له ڕۆژئاوای کوردستان کانتۆنى جزیره و کانتۆنى کۆبانى هه‌یه هاوشێوه‌ى ئه‌وان, نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که دوێنێ منى ته‌سلیمى داعش کردوه سبه‌ینێش حوکمى من بکات, ئێمه چیتر ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین ئه‌وانه حوکم مان بکه‌ن . ڕۆژنیوز : به‌شێک له ئێزیدیان پێیان وایه که بنه‌ماڵه‌ى بابا شێخ, هه‌ندێک که‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر به جینۆسایدى ئێزیدیان و به جیهان ناساندنى، ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چى ده‌ڵێن ؟ هادی بابه‌شێخ: ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ى بابا شێخ هیچ کات که‌مته‌رخه‌م نه‌بووین و له یه‌که‌م چرکه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى که به‌سه‌رماندا هات, له په‌یوه‌ندیدا بوین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان و وڵاتان و بابا شێخ خۆى ڕۆیشته ئه‌مریکا و دواتر ڕۆیشته لاى پاپاى فاتیکان و ڕۆیشته لاى سه‌رۆکى هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌کان و مه‌رجه‌عه دینیهکانى تر, شوێنێک نه‌ما که بابه‌شێخ نه‌ڕۆیشتبێ بۆى و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌م ته‌رخه‌م نه‌بووه, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌رکردایه‌تى کوردى به‌رامبه‌ر به ئێمه که‌مته‌رخه‌م بوون, ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م تاوانه دوباره نه‌بێته‌وه . ڕۆژنیوز: تا چه‌ند هه‌وڵتان بۆ ڕزگارکردنى ئه‌و دیلانه داوه که که‌وتونه‌ته ده‌ستى داعش؟ داوا له کێ ده‌که‌ن هاوکاریتان بکات بۆ هێنانه‌وه‌یان و ڕزگارکردنیان له ده‌ستى چه‌ته‌کان؟. (ژنه ئازادبوه ئێزدیه‌کان له‌لایه‌ن بابه‌شێخه‌وه به مه‌راسیم پێشوازیان لێ ده‌کرێت) هادی بابه‌شێخ: ئێمه هه‌وڵى خۆمان داوه چ به پاره بێت چ به په‌یوه‌ندى بێت چ به برادهربێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى ڕزگارکردنى ئه‌وانمان داوه , تا ئێستاش ژماره‌ى ئه‌و دیلانهى که له ده‌ستى داعش هه‌ڵاتوون گه‌یشتۆته نزیکه‌ى هه‌زار و 500 کچ ڕزگاریان بووه, له لایه‌ن بابا شێخه‌وه به مه‌راسیمێکى ئاینى پێشوازیه‌کى باشیان لێ ده‌کرێت . ڕۆژنیوز: له کۆتاییدا چ په‌یامێکتان هه‌یه بۆ (هێزه‌کانى گه‌ریلای هه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال) که ئێستا له شه‌نگال به‌رخۆدان ده‌که‌ن ؟. هادی بابه‌شێخ: من وه‌ک به‌رپرسى بیرۆى بابه‌شێخ , به هه‌موو هێزه‌کانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و هه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شه‌نگال و پێشمه‌رگه من داوایه‌کى برایانه‌یان لێ ده‌که‌م که ده‌ستى یه‌کتر بگرن و نه‌بنه قوربانى هیچ سیاسه‌تێکى ده‌ره‌کى و بۆ پاراستنى شه‌نگال بۆ پاراستنى هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدان ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ک . داواش ده‌که‌م ئه‌م وڵاته له عه‌قڵیه‌تى پیس و بۆگه‌ن ڕزگارى ببێت و گیانى برایه‌تى
ڕۆژنیوز
بهروار: 02/08/2015
1760 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|