کوردانی هۆڵه‌ندا، هێرش و بۆردومانی دڕندانه‌ی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر باشوری کوردستان ڕیسوائه‌که‌ن
مالمۆکورد
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 01-08-2015، له خۆپیشاندانێکی هێمنانه و ئاشتیانه‌دا، کوردانی نیشته‌جێی هۆڵه‌نده‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، به نوێنه‌رانی پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و دۆستانی تورک و هۆڵه‌ندی، بۆ به‌هاناوه‌چوونی گوندنیشینانی باشوری کوردستان، دژ بە سیاسەتی شەڕانگیزی و ده‌رهه‌ق بە کوردانی تورکیا و له‌باربردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی، بەتایبەتی پەلاماری فڕۆکە جەنکیەکانی تورکیا، که گوندە تازە ئاواکراوەکانی باشوری کوردستان ویران و خاپور ئەکەن و ڕەز و باخ ئەسۆتینن و جوتیاران و خەلکانی سڤیڵمان شەهید و بریندار ئەکەن،ڕێپێوان و خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه و هێمنانە له ناوه‌ندی شاری ده‌نهاخه‌وه، به‌ناو شه‌قامه‌سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ڕێیان کرد، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رده‌م شاره‌وانی گردبوونه‌وه، بۆ پرۆتۆستۆکردنی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش، که گوندی زارگه‌لیان بۆردوومان کرد، فڕۆكه جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وام، بێ ده‌ست پاراستن، له گوندنشینان و خه‌ڵکی سڤیل، ده‌ستیان كردووه، به بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیانێكی زۆریان به‌و گوندنشینانه، به ژنان و منداڵان و پیرانی کوردستان گه‌یاندووه، له‌هه‌مان كاتدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا وه‌ک خۆ بۆ ئاماده‌کردنێکی پلانێکی پێشوه‌خت ڕایئه‌گه‌یه‌نێت: پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئاسته‌مه له‌گه‌ڵ کورد و پارتی كرێكارانی كوردستان بگه‌ینه ئاشتی. به‌مه‌دا دیاره، دگیرکه‌رانی کوردستان هه‌ر ناوێکیان هه‌بێت، سیاسه‌ته نه‌فامانه نه‌گریسه‌که‌ی سه‌دامی فاشی دووباره ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌مانیش وه‌ک ئه ئه‌یانه‌وێ سه‌ری له مێشک به‌تاڵیان له تاشه‌به‌رده‌کانی قه‌ندیلدا تاقی بکه‌نه‌وه
کوردانی هۆڵه‌ندا له‌م ڕێپێوانه‌دا ویستیان ئاشتیانه په‌یامی خۆیان له ڕێگه‌ی نوێنه‌ران وحیزبه سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه وه‌ک فشارێکی ئازادیخوازانه‌ی کوردانی تاراوگە، ده‌نگی خۆیان به‌هۆی دۆسته‌هۆڵه‌ندیه‌کانه‌وه بگه‌یه‌ننه حکومه‌ت و پەرلەمانی هۆڵه‌ندی وڵاتانی دیکه‌ی ئەوروپا، تا له‌به‌ر ئه‌م پێشێلکاری و سنوربه‌زاندنه‌ی تورکیا بینە دەنگ و سنوریکی بۆ دابنین.
بێگومان هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشێلكردنی مافی میللەتێکی مافخوراو و چه‌وساوه‌ی ڕژێمه هه‌مه‌جۆره‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان.
وه‌ک هه‌موو دنیا ئاگاداره، له‌كاتێكد كه گه‌رێلاکانی پارتی كرێكاران و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، شان به‌شانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانی جیهانی ڕۆژانه که به‌ره‌ی جه‌نگی دژ به تیرۆردا، گورزی كوشنده‌یان له‌داعش وەشاندوه، كه‌چی توركیا ئه‌وان ڕاپێچ ئه‌كات بۆشه‌ڕێكی نه‌خوازراو، كه هه‌رگیز ویستی په‌كه‌كه نه‌بووه و ئه‌یانه‌وێ، هێزی ئازادیخوازی کوردستان دژ به تیرۆریزمی جیهانی به‌و رێگه‌یه سه‌رقاڵ بكات، تا له‌لایه‌ك له داعش دوركه‌ونه‌وه و له‌لایه‌كی دیکه‌شه‌وه پشتیوانی ئه‌وان بۆهه‌ده‌په بكه‌نه به‌هانه بۆداڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی دوژمنكارانه تورکه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی خۆیان.
کوردانی هۆڵه‌ندا، دووپاتیانکرده‌وه بۆ بەرگری کردن، لەم هێرشە ناڕەوایانە و ماڵوێرانکردن و دەربەدەرکردنی گوندنیشینان، هه‌میشه هاوکاروپاڵپشت ئه‌بن بۆ به‌هاناوه‌چوونیان و که هه‌مانکاتدا داوای ئاشتی و درێژە پێدانی گفتوگۆ ئه‌که‌ن و نەفرەت لە تیرۆر و ڕه‌گه‌زپرستی و شەڕ ئه‌کەین.
به‌روار: 02/08/2015
726 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|