قەندیل ئه‌سپێک له وزه‌ی خودایه
شێرکۆ بێکەس
ئه‌سپێک له‌به‌ردی خودایه و
حیله‌ی له هه‌وره برووسکه و
ڕه‌نگی له ڕه‌نگی شه‌فه‌ق و
یاڵی له‌گڕ !.
هاتن و چوون..
شه‌وه‌زه‌نگ له‌دوای شه‌وه‌زه‌نگ
"ئه‌سکه‌نده‌ر" له‌دوای تاعون و
"هۆلاکۆ" له‌دوای دۆزه‌خ و
ئه‌ژدیها له‌دوای "جه‌نگیزخان"و
دێویش له‌دوای "ته‌یموری له‌نگ"
نه ڕامیانکردو نه جڵه‌و !.
هاتن و چوون..
ڕق له‌دوای ڕق
ڕم له‌دوای ڕم
شمشێری باب وهسێتیکرد
بۆ "شیر"ی کوڕ بیخه‌سێنێ و
یان بیکوژێ
چوونه سه‌ری له‌ناو به‌فرا
ڕه‌ق ڕه‌قبۆوه و
له‌تاواندا
بۆ هه‌ڵاتن
ڕم قاچێکی تری زیادکرد !.
شمشێر مردوو
والی مردوو
کێو هه‌ر زیندوو .
ئه‌سپێک له وزه‌ی خودایه و
هه‌ر چارێکیش بچنه سه‌ری
له‌و شوێنه‌دا له‌دوای ڕۆژێ
مایینی شاخ بۆ شه‌و ئه‌زێ و
دیسانه‌وه جوانووه ئه‌سپێ
ئه‌که‌وێته سه‌ر به‌ردێک و
ئه‌حیلێنێ و هه‌موو قه‌ندیل
دائه‌گیرسێ !.
ئه‌سپێک له‌به‌ردی خودایه‌و
هه‌ر بهخودایش جڵه‌و ئه‌کرێ !.
ئه‌میراڵ و جه‌نه‌راڵ و
چهکمهکان و مه‌دالیاکان
هه‌موو ئه‌مرن بیرئهچنهوه !.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر بمێنێ
وه‌ک کوردستان و
وه‌ک خودا
ئه‌و ئهسپهیه
بهروار: 02/08/2015
631 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|