پێویسته هێرشی دڕندانه‌ی تورکیا دژ به گه‌لی کوردستان به‌زووترین کات کۆتایی بێت!
وه‌ک هه‌موو ئاگادارین لەکۆتایی مانگی تەمموزدا دا حکومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تورکیا هێرشێکی هۆڤییانه‌یان کردۆته سه‌ر سنورەکانی هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی گه‌ریلا و گوندەکانی ئەو سنورە . له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌ردۆگان کۆتایی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا له نێوان حکومه‌ت و پارتی کرێکارانی کوردستاندا راگه‌یاند.
له ئه‌نجامی ئه‌وهێرشە فراوانەی فرۆکه‌کانی تورکیا چه‌ندان خه‌ڵکی سیڤیل بوونه‌ته قوربانی و ده‌یان که‌سیش بریندار بوونه( بەتایبەت ئەمرۆ 1/8/5015 لەگوندی زارگەلی کە 9 شەهیدو زیاتر لە 12 بریندار هەیە ) سه‌ره‌ڕای سوتانی ره‌ز و باخ و پاوه‌نی هاووڵاتیان که به ده‌یان کیلۆمه‌تر دووجا ده‌خه‌مڵێنرێت، چه‌ندان خان‌و، خوێندنگه‌ش وێران بوونه.
ئاشکرایه حکومه‌تی ئه‌نقه‌ره وه‌ک له بۆسه‌دا بوو بۆ بیانویه‌ک ده‌گه‌ڕا که پرۆسه‌ی ئاشتی کۆتایی پێ بهێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش هات کوژرانی دوو پۆلیستی کرده بیانوی ئه‌مه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ناکامڵی و زۆر به‌خاوی ده‌چووه پێش و خودی سوپا و حکومه‌تی تورکیا چه‌ندان له‌مپه‌ر و کۆسپیان خستۆته سه‌ر رێگه‌ی. به‌ڵام دیسان به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌که زۆر له شه‌ر و ماڵوێرانی و کوشتار باشتره.
هێرشه‌کانی سوپای تورکیا جگه‌له‌وه‌ی پێشێلکردنێکی ئاشکرای رێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی کوردستانه، هاوکات ده‌یان پێشێلکاری بۆ سه‌ر ماڵ و گیان و ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره لێکه‌وتۆته‌وه، به داخه‌وه ده‌بوو هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان توندتر و ڕاشکاوانه‌تر بووایه، نه‌ک وه‌ک ئه‌و به‌یاننامه شه‌رمنانه‌ی راگه‌یه‌ندران، لانی که‌می ده‌توانرا هه‌ڕه‌شه‌ی بایکۆتی کارکردنی هه‌زاران کۆمپانیای تورکی له باشوردا بکرێت و هێرشه‌کان له قاو بدرێن.
ئێمه لێره‌وه وه‌ک چاودێری کوردۆساید چاک، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لای خۆمانه‌وه ده‌ست ده‌که‌ین به هه‌ڵمه‌تێکی چڕوپڕی په‌ێوه‌ندیکردن به رێکخراوه جهیانییه‌کان و په‌رله‌مانی وڵاتان و حوکمه‌تانی جیهانه‌وه، هاوکات داواکارین له حزبه‌کانی باشور و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریی له باشوری کوردستان و هه‌نده‌ران، که:
1. به‌ئاشکرا و بێ دوودڵی هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به هێرش و په‌لامار و تاوانه‌کانی تورکیا ده‌رببڕن و له قاوی بده‌ن.
2. به‌رێگای مه‌ده‌نییانه و خۆپیشاندان و که‌مپینی جه‌ماوه‌ری دژی حکومه‌ت و سوپای تورکیا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بێینه سه‌ر جاده وشه‌قامه‌کان.
3. نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ نوێنه‌ری حکومه‌تی تورکیا بنێرن، که هێرشه‌که‌یان دژ به گه‌ل کوردستانه و به‌رده‌وامی په‌لامار و هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان زیاتر رق و توڕه‌یی گه‌له‌که‌مان له‌خۆیان پر ده‌که‌ن.
4. نامه بۆ نوێنه‌ری وڵاتان و حکومه‌تانی بیانی و په‌رله‌مانی وڵاتان و که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی له‌جیهاندا بنێرن و له‌و هێرش و په‌لامارانه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوایان لێبکه‌ن، که فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌کان رابگرێت و له‌گه‌ڵ کورددا ده‌ست به دانوستان بکه‌نه‌وه، به چاودێری لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی...
چاودێری کوردۆساید-چاک
1/8/2015
به‌روار: 01/08/2015
770 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|