حزبى ئاینده‌ى كوردستان تاوانى گوندى زارگه‌لى شه‌رمه‌زار ده‌كات
له درێژه‌ى بۆردومانى فرۆكه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باشورى كوردستان شه‌وى رابردوو گوندى (زارگه‌لى) له بنارى قه‌ندیل كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لامارى ناره‌واى ئه‌و فرۆكانه و له ئه‌نجامدا (10) شه‌هید و (11) بریندارى خه‌ڵكى سڤیلى گونده‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه. ئه‌مه جگه له‌و زه‌ره‌روزیانانه‌ى كه بۆردومانه‌كه به گونده‌كه‌ى گه‌یاند. حزبى ئاینده‌ى كوردستان له كاتێكدا ئه‌م تاوانه‌ى رژێمى توركیا دژ به خه‌ڵكى سڤیلى باشورى كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و داواى ده‌ستبه‌جێ راوه‌ستانى بۆردومانه‌كان ده‌كات ، له هه‌مانكاتدا سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌كان و داواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌كات ، هه‌روه‌ك حزبى ئاینده‌ى كوردستان داوا له هه‌ر (3) سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ڵوێستێكى كردارى نه‌ك هه‌ر به‌یاننامه بۆ وه‌ستانى بۆردومانى فرۆكه‌كانى توركیا دژ به باشورى كوردستان بنوێنن ، هه‌روه‌ك له رێگه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ، به‌تایبه‌تی حكومه‌تى ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌نگاوى جیددى بۆ راگرتنى بۆردومانه‌كان هه‌ڵگرن.
مه‌كته‌بى سیاسى
حزبى ئاینده‌ى كوردستان
1/8/2015
به‌روار: 01/08/2015
817 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|