پەکەکە و پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە دڵی ئەردۆگانن
وەك بە ھەڵوێستی ھەندێك لە سیاسەتمەداران و میدیاکانی ئەوروپادا دەردەکەوێت، لە دوای ئەوەی کورد ئازایانە ڕووبەڕووی داعش بووەوە، لە پشت پەردەوە لە ئەوروپا کار لەسەر داڕشتنی نەخشەی ناوبژیوانیکردنی لایەنی کوردی و دەوڵەتی تورك کراوە. ھاوکات پرسی سەربەخۆیی باشوور و داھاتووی ڕۆژئاوای کوردستان باس و خواسی میدیا و ناوەندە سیاسییەکانە و دیارە تورکیایش ھیچ یەکێك لەوانەی پێ خۆش نییە، بۆیە مێزەکەی قڵپ کردەوە و دەیەوێت گەمەکە تێك بدات.
ئەوەی لایەنگرانی پەکەکە و پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەم کاتەدا بە یەکتری دەکەن، ڕێك ئەوەیە کە تورکیا دەیەوێت: تێکدانی بەرەی ناوخۆیی کوردستان و ڕەوایی بەخشین بە ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
تکایە بە خۆتاندا بچنەوە و ھاوکار مەبن بۆ سەرخستنی نەخشە و پلانەکانی نەیاران...
بەکر شوانی
لە فەیسبووک
بهروار: 01/08/2015
894 جار خوێندراوهتهوه
|