بۆردومانی تورکیا شەهیدبوونی هەشت کەسی لێکەوتەوە
بۆردومانەکانی تورکیا لە گوندی زارگەڵ لە ناحیەی وەرتێ بووە هۆی شەهیدبوونی هەشت هاووڵاتی.
پەیامنێری NRT ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکاندا ١٣ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێنج لە شەهیدەکان پیاون و سیانیشیان ژنن.
هەروەها وتیشی، لە ئێستادا خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدەکانن.لە ٢٤ ی تەمووزەوە بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامییان هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کاردانەوەی دەرەکی و ناوخۆیی بەدوای خۆیدا بێنێت.
بەپێى ڕاگەیەندراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە بۆردومانەکانی پێشوودا هەشت شەهید و حەوت بریندار هەن، کە سێ لە شەهیدەکان مەدەنی بوون.
نالیا
بهروار: 01/08/2015
774 جار خوێندراوهتهوه
|