"نامه‌یه‌ك بۆ ئازیزان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا"
یه‌كێك له نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و تیایدا داواكاره له پێناو كورددا یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن و دڵی ئه‌م گه‌له خۆشكه‌ن.
رێبوار سیوه‌یلی نووسه‌ر و رۆشنبیر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه.
له نامه‌كه‌یدا رێبوار سیوه‌یلی وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه، ده‌ڵێت: "بۆ هه‌ر نایه‌ن تف له شه‌یتانێ كه‌ن و هه‌ر به ڕاستیی دیكتاتۆر، كوسی په‌رست، تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن بن له پێناو ئه‌م كورده به‌دبه‌خته‌دا و دڵی ئه‌و گه‌له خۆشكه‌ن، كه به هه‌موو شتێكی ئێوه ڕازین به مه‌رجێ بیانكه‌ن به شت.. كوڕه بوونه شت، یه‌كگرتنی ده‌وێ.. یه‌كبوون، پێكه‌وه‌بوون..".
رێبوار سیوه‌یلی له مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌پرسێت: "ئێوه كه نه‌توانن یه‌ك بن و پێكه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هێز و لایه‌نگر و میلله‌تی خۆتان یه‌كبخه‌ن، ئه‌ی چیتان پێده‌كرێ به‌و هه‌موو ئه‌زموون و ته‌مه‌نه‌وه؟! چ ڕێزێكی ئه‌م میلله‌ته‌تان لایه و كه‌ی ئاسووده‌یی ده‌گێڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان..".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
نامه‌یه‌ك بۆ ئازیزان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا
براكانم سڵاو
1. به هه‌ردووكتان ده‌گوترێ ڕابه‌ر، به كه‌مێ جیاوازییه‌وه: یه‌كێكتان سه‌رۆك و ئه‌ویترتان ڕێكخه‌ر. ئه‌م دوانه‌ش هه‌ر یه‌كتر ته‌واوكه‌رن: هیچ سه‌رۆكێك بێ ڕێكخه‌رێك نابێت و هیچ ڕێكخه‌رێكیش نیه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆك نه‌بێت.
2. به هه‌ردووكتان ده‌گوترێ دیكتاتۆر، تاكڕه‌و، كورسی ویست و هتد. من ده‌زانم هیچتان وا نین. هیچیشتان ڕقتان له یه‌كتر نیه، به‌ڵام ڕۆژگاره‌كه ئه‌وه‌ی ده‌وێ.. ئێوه‌ش جاروبار یه‌كتری ده‌بینن، سه‌ردانی یه‌كتریش ده‌كه‌ن. وا بزانم پێكیشه‌وه چا ده‌خۆنه‌وه و پێشده‌كه‌نن..
3. هه‌ردووكتان قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌تان، حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و پێشموایه شتێك له دڵتان‌دا كه نایدركێنن: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ..
4. هه‌ردووكتان له ته‌مه‌ندان و هه‌ریه‌كه‌شتان یه‌كی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كتان له‌گه‌ڵه. من حه‌ز به شپرزه‌یی و نه‌خۆشیی كه‌ستان ناكه‌م، هیواداریشم عومری نوحتان هه‌بێت.
5. هاوڕێ و هاوپه‌یمان و هاوخه‌باتی هه‌ردووكتان پیاوێكه به‌ناوی مام جه‌لال. ئێستا ئه‌و نه‌خۆشه، من ده‌زانم هه‌ردووكتان له خه‌میدان و به ته‌ندروستی ئه‌و، وه‌ك من دڵخۆشن.. دڵی خۆشكه‌ن..
6. هه‌ردووكتان جه‌ماوه‌رێكی زۆرتان تووڕه كردووه، كه به هه‌مان زمان قسه‌ش به‌یه‌كتر ده‌ڵێن و هه‌ردوولاشیان (ئه‌حمه‌دی حانی، جه‌زیری، فه‌قێ ته‌یران، مه‌وله‌وی، نالی و مه‌حوی و هتد..) به شاعیره گه‌وره و جێی شانازیه‌كانی كورد ده‌زانن..
7. هه‌ردووكتان خاتری ئه‌ملاولاتان لایه. له‌و تێگه‌یشتوون ئه‌و گورگانه هه‌ر په‌لامارێك ده‌ده‌ن و بۆیه پێویسته یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن..
8. برا من هه‌ردووكتانم چه‌ند جارێك له نزیكه‌وه بینیوه. خۆتان ناردووتانه دوام و له‌سه‌ر كێشه‌كانیش بیروڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه، شایه‌تی بۆ هه‌ردووكتان له‌به‌ر ده‌م دادگای گه‌ل و ئه‌م له‌شكره له جوێنفرشه‌كانیشتان ده‌ده‌م، كه حزبه‌كانتان په‌روه‌رده‌یان كردوون، هه‌ردووكتان كوڕێ خاسن.
9. ده‌زانم كه‌ستان نه‌چوونه‌ته عه‌مره و كه‌سیشتان حه‌جتان نه‌كردووه.
10. ده‌شزانم هه‌ردووكتان حه‌زتان له نوكته و پێكه‌نین و قۆشمه‌ییه.
11. كوڕه له‌وه‌ش خۆشتر: ئێوه هه‌ردووكتان كوردیپۆشن، هه‌ردووكیشتان به دوو شێوه‌زاری ته‌واو جیاواز ده‌ئاخڤن، هه‌ردووكیشتان یه‌كی یه‌ك ژنتان له ژیانتاندا هێناوه..
12. ئه‌رێ برا، كه ئێوه ئه‌و هه‌موو خاڵه هاوبه‌شه‌تان پێكه‌وه هه‌یه، بۆ هه‌ر نایه‌ن تف له شه‌یتانێ كه‌ن و هه‌ر به ڕاستیی دیكتاتۆر، كوسی په‌رست، تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن بن له پێناو ئه‌م كورده به‌دبه‌خته‌دا و دڵی ئه‌و گه‌له خۆشكه‌ن، كه به هه‌موو شتێكی ئێوه ڕازین به مه‌رجێ بیانكه‌ن به شت.. كوڕه بوونه شت، یه‌كگرتنی ده‌وێ.. یه‌كبوون، پێكه‌وه‌بوون..
13. بۆیه شكێكم لێتانه: ئێوه كه نه‌توانن یه‌ك بن و پێكه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هێز و لایه‌نگر و میلله‌تی خۆتان یه‌كبخه‌ن، ئه‌ی چیتان پێده‌كرێ به‌و هه‌موو ئه‌زموون و ته‌مه‌نه‌وه؟! چ ڕێزێكی ئه‌م میلله‌ته‌تان لایه و كه‌ی ئاسووده‌یی ده‌گێڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان.. برا ئێمه هاتین شتێ له ئێوه فێر بین، خۆ نامانه‌وێ به‌ده‌ستی به‌تاڵ وه‌ك نه‌وه‌ی باوك و باپیرمان بڕۆینه‌وه..
خەندان
به‌روار: 01/08/2015
691 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|