جەمیل بایك بۆ بارزانی; كورد هەمیشە پێویستیان بەیەكترە

هاوسەرۆكی (كەجەكە) باسی هەوڵوێستەكانی مەسعود بارزانی دەكات ‌، ڕایدەگەیەنێت،" تەماشانەكردنی بارزانی بە چاوی كوردانە بۆ كێشەكان ڕێگا لەبەردەم سلبیات دەكاتەوە.


جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان، لەوتارێكیدا كە لەرۆژنامەی (ئازادیا وڵات) كە ئەمڕۆ هەینی  بڵاوكراوەتەوە باس هێرشەكانی توركیا بۆ سەر قەندیل دەكات.


بایك لە وتارەكەیدا دەڵێت" هەڵسەنگاندنی بارزانی بۆ سیاسەتە چەوتەكانی ئەردۆغان جگە لە بەدبەختی هیچی دیكە نیە، هەروەها سەیرنەكردنی كێشەكان بەچاوی كوردانە رێگا لەبەردەم سلبیات دەكاتەوە."


هاوسەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان ، دەنوسێت " سیاسەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكەپە تەنیا لەدژی پەكەكەیە نیە، هەركات دەوڵەتی تورك تەنگەتاو بێت ئەوا جیاوازی لەنێوان كوردان دروست دەكات  و سود لەقۆناخەكە وەردەگرن."


لە  وتارەكەیدا جەمیل بایك داوایەك ئاراسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات،  دەڵێت: پێویستە هیچ پارتیەكی كورد و سەركردەیەكی سیاسی نەكەوێتە دۆخێكی بەو شێوەیە. هەندێك پەیوەندی ئەمرۆ هەن، بەڵام سبەینێ نابن!. بەڵام كورد هەمیشە پێویستیان بەیەكتر دەبێت. ئەگەر لە پەیوەندییەكاندا جار جار كێشەش هەبێت ، بەڵام كورد بەردەوام پێویستیان بەیەكتر دەبێت."

لەرۆژی 20ی تەموزەوە دوای ماوەیەكی زۆر لەئاشتی‌و ئاگربەست، جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكەو بارەگاكانی پەكەكەیان بۆردومان كردو تا ئێستاش ناو بەناو بۆردومان بەردەوامە. بەرپرسانی پەكەكە، مەسعود بارزانی‌و پارتی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە پشتگیری ئەو كارانەی توركیا دەكات
خەڵک
به‌روار:  31/07/2015
770   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   528
کۆی سه‌ردان:   29261630