راگه‌یاندنى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى حزبى ئاینده‌ى كوردستان
كاتژمێر (10) سه‌رله‌به‌یانى ئیمرۆ 31/7/2015 ئه‌نجومه‌نى باڵاى حزبى ئاینده‌ى كوردستان له شارى سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى هاورێ قادر عزیز سكرتێرى گشتى حزب كۆبۆوه.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخى ناوچه‌كه و كوردستان و عێراق و بۆردومانه‌كانى توركیا و هه‌ڵوێستى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى له بۆردومانه‌كان و پرسى ده‌ستور و سه‌رۆكى هه‌رێم و قه‌یرانه‌كانى نێوخۆى كوردستان و خراپى بارودۆخى خه‌ڵكى كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا. كه كۆبونه‌وه به تێر و ته‌سه‌لى بابه‌ته‌كانى تاوتوێكرد و هه‌ڵوێستى حزبى له به‌رامبه‌ردا دیارى كرد ، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه:
1//بۆردومانى تۆپ و ته‌یاره‌كانى توركیا كه خه‌ڵكى سڤیل و گوندنشین و ره‌ز و باخى هاوڵاتیان و بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارى كوردستانى كردۆته ئامانج ، به هه‌موو پێوه‌رێكه‌وه هیچ ره‌وایى پاساوێكى نیه ، به‌ڵكو ده‌ستدرێژیه‌كى ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكى هه‌رێمى كوردستان كه له لایه‌ن كۆبونه‌وه‌وه به توندى مه‌حكوم كرا‌و داواى ده‌ستبه‌جێ راوه‌ستانى كرا. هه‌ر وه‌ك كۆبونه‌وه‌كه داواى له هه‌ر (3) سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه داكۆكى له خاك و خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن و ناكۆكى حزبى نه‌كه‌نه پاساو بۆ بێده‌نگ بوون له‌و ده‌ستدرێژیانه و پاساو هێنانه‌وه بۆ بۆردومانه‌كانى توركیا. هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌كه داواى له حكومه‌تى توركیا كرد كه بۆ گۆرینى هاوكێشه‌ى نێوخۆییه‌كان په‌نا بۆ شه‌ر و توندوتیژى و تێكدانى پرۆسه‌ى ئاشتى نه‌بات و هه‌رچى زووه بگه‌رێته‌وه سه‌ر مێزى دانوستاندنه‌كان و به ئه‌نقه‌ست و بۆ چه‌واشه‌كارى پرسى تیرۆرى (داعش) و خه‌باتى ره‌واى پارتى كرێكارانى كوردستان و په‌یه‌ده تێكه‌ڵ به یه‌كتر نه‌كات ، كه ئه‌م دوو هێزه به پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى توركیا ساڵانێكه به شایه‌دى دونیا رۆڵێكى كارا و كاریگه‌ریان له شه‌رى تیرۆر و شكستپێهێنانى داعشدا هه‌یه ، هه‌ر له په‌یوه‌ند به‌م باسه‌وه كۆبونه‌وه رۆڵى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و نه‌مسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق و كوردستانى له مه‌حكوم كردنى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه به‌رزنرخاند و داواشى له حكومه‌تى ئه‌مریكا كرد كه بۆ رازیكردنى توركیا پشت له كورد نه‌كا و هه‌ڵوێسته‌كانى رابردوو له به‌رامبه‌ر كورددا دووباره نه‌كاته‌وه. به تایبه‌ت نیگه‌رانیه‌كانى كورد له‌وه‌وه دێت كه ئه‌و په‌لاماردانه‌ى كورد له لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه دواى رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاوه دێت.
2// كۆبونه‌وه خۆراگرى و قوربانبه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و گه‌ریلا و شه‌رڤانانى رۆژئاواى كوردستانى دژ به رێكخراوى تیرۆرستى ((داعش)) به‌رزنرخاند و پشتیوانى ته‌واوى خۆى بۆ دووپات كردنه‌وه ،
3//سه‌باره‌ت به پرسى ده‌ستور و سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌ستورێكى مه‌ده‌نى دیمو‌كراتى كرده‌وه كه سسته‌مى حكومرانى تێدا په‌رله‌مانى دیموكراسى بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پرسى سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان له په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه ، هه‌ر له په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه كۆبونه‌وه جه‌ختى له سه‌روه‌رى یاسا و دیموكراسى و ده‌ستا و ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات كرده‌وه كه ته‌نها له‌و رێگه‌یه‌وه یه‌كریزى و سه‌قامگیرى له هه‌رێم دابین ده‌بێت.
4// كۆبونه‌وه به نیگه‌رانیه‌كى زۆره‌وه روانیه قه‌یرانه‌كانى ئیمرۆى كوردستان و خراپى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌یرانه‌كان و بێ خه‌مى ده‌سه‌ڵات له چاكسازى و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خه‌ڵك و دیارده‌ى ترسناكى كۆچى به كۆمه‌ڵى گه‌نجان وه‌ك ده‌رهاوێشته‌یه‌كى ئه‌و قه‌یرانانه. داوایكرد سه‌رقاڵى به شه‌رى داعش و كێشه ناوخۆییه‌كان نه‌كرێته به‌هانه بۆ درێژه‌دان به‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ى ئیمرۆى كوردستان. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
5//سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆ و گرتنه‌به‌رى رێگاى ده‌ستورى و یاسایى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵوێستى كاردانه‌وه و بریارى تاك لایه‌نه كرده‌وه.
له كۆتایدا كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى حزب جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى دۆستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه و به‌هۆى له‌بار نه‌بوونى هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش به‌ستنى دووه‌مین كۆنگره‌ى حزبى بۆ ساڵێك دواخست ، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر له‌م ساڵه‌دا هه‌لومه‌رج له باربوو كۆنگره ببه‌سترێت.
ئه‌نجومه‌نى یاڵاى
حزبى ئاینده‌ى كوردستان
31/7/2015
سلێمانى
به‌روار: 31/07/2015
740 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|