وه‌فده‌كه‌ى توركیا به‌ردبارانكران لە سلێمانی
كۆمه‌ڵێك گه‌نج ئۆتۆمبێلى وه‌فدێكى توركی-یان به‌ردبارانكرد دواى ئه‌وه‌ى كۆتاییانهێنا به كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فاى رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
كۆمه‌ڵێك گه‌نج ئۆتۆمبێلى وه‌فدێكى توركی-یان به‌ردبارانكرد دواى ئه‌وه‌ى كۆتاییانهێنا به كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فاى رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
ئاوێنه: نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، وه‌فدێكى باڵاى توركیا به‌سه‌رپه‌رشتى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گه‌یشتنه مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سلێمانى و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبونه‌وه.
په‌یامنێرى ئاوێنه، ڕایگه‌یاند له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م شوێنى كۆبونه‌وه‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراو رێگرییان كرد له كه‌ژاوه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى وه‌فده‌كه‌و به‌ردبارانیان كردن. ناچار ئاراسته‌ى ڕێگاكه‌یان گۆڕى و له‌ده‌رگایه‌كى تر‌ى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هاتنه ده‌ره‌وه.
ئاوێنە
به‌روار: 30/07/2015
586 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|