مەلا شوان كوژرا
سەرچاوەیه‌کی ئاگادار له‌که‌رکوک به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که‌ مەلا شوان لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئه‌مه‌ریکادا كوژراوە‌و هەشت كەسیشی لەگەڵدا بوه‌ كوژراون.

سەرچاوەكە وتی "لەو هەشت كەسەی لەگەڵ مەلا شواندا له‌ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ كوژراون، چواریان كوردن‌و شانبەشانی داعش لەدژی هێزی پێشمەرگە دەجەنگان".

مه‌لا شوان كە له‌ ناو رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) به‌مه‌لا شوان كوردی ناسراوە، ئیمام‌و پێشنوێژی مزگەوتی مام جەعفەر بو لە ناحیەی دارەتووی سەر بە شاری هەولێر، ساڵی 2014 لەگەل هاوسەرەكەی‌و دوو كچەكەی چونە ناو داعشەوە، چەندین وێنەو گرتەی ڤیدیۆی لەناو داعشدا بڵاوبۆتەوە كە هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە.
ئاوێنە
به‌روار:  29/07/2015
1203   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   346
کۆی سه‌ردان:   29254386