کوژرانی وەزیری دارایی داعش


سەرکردەیەکی لیوای 30 ی سەر بە حەشدی شەعبی، کوژرانی وەزیری دارایی رێکخراوی داعشی لە شارۆچکەی فەللوجە راگەیاند و  ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەو وەزیرەی داعش یەکێک بووە لە بكوژانی مستەفا عەزاری، یەکێک لە سەربازانی سوپای عێراقی كە بەشێوەیەكی دڕندانە كوژرا.

عەقید جومعە جومەیلی، سەرکردە لە لیوای 30 ی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند " قەنناس بەدەستەکانی لیوای 30 توانیان رۆژی سێشەممە 28-7-2015، وەزیری دارایی داعش بەناوی (ئیبراهیم جەسام فەزع) لە شارۆچکەی فەللوجە بکوژن". بەگوتەی جومەیلی، ئەو وەزیرەی داعش یەکێکە لە  بكوژانی کوشتنی (مستەفا عەزاری) یەکێک لە سەربازانی سوپای عێراقی.

مستەفا عەزاری، یەکێک بوو لە سەربازانەی سوپای عێراق، کە لەسەر رێگەی نێوان کەربەلا - بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە رفێندرابوو، دواتریش لە شارۆچەکی فەللوجە بەنێو شەقامەکانی ئەو شارەدا هێنایان و بردیان، دواتر بە پردێکەوە هەڵیانواسی.

رۆژی 30ـی ئایاری 2015 ، لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای کەربەلا دەستگیرکردنی سێ لە بكوژانی ئەو سەربازەیان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەنبار راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدابوو، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بووە، کە عەزاری بەنێو شەقامەکانی شارۆچکەی فەللوجە سوڕاندووەتەوە، بەر لەوەی بیکوژن.
ڕووداو
به‌روار:  29/07/2015
724   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   970
کۆی سه‌ردان:   29258626