پارتی و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ سازانی سیاسیین
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌فدی پارتی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سازانی سیاسین، چونكه ئه‌و پرسانه پرسی چاره‌نووسسازن و جگه له ڕێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه، هیچ ڕێگایه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردن نین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مهكهبی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی و خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای سازان له‌باره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆك بوون به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی پارتی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سازانی سیاسین، چونكه ئه‌و پرسانه پرسی چاره‌نووسسازن و جگه له ڕێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه، هیچ ڕێگایه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردن نین، به تایبه‌تی كه ئێستا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌رێم له قه‌یرانێكی ئابووریی قورسدایه و ئه‌مه‌ش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌خوازێت ڕه‌وشی هاووڵاتیان گرانتر نه‌كرێت، به‌ڵكو بپڕژێنه سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تی ژیان و ژیاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به زووترین كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
خەندان
بهروار: 29/07/2015
715 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|