پارتی چەکی بۆ یەپەگە ناردووە

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD رایدەگەیێنێ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە چەك و تەقەمەنی لە شەڕی دژی چەكدارانی داعش هاوكاری كردووین.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی PYD لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، لەبارەی هاوكاریكردنیان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە رایگەیاندووە " هیچ وڵاتێكی ئەوروپی و رۆژئاوایی بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە شەڕی دژی داعش هاوكاری نەكردووین، بەڵام رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەوروپا لەڕووی دابینكردنی پێداویستی مرۆییەوە هاوكاریان كردووین".

سەبارەت بە دابینكردنی چەك و تەقەمەنیش ساڵح موسلیم گوتی " لە بازاڕی رەش چەك و تەقەمەنیمان دابینكردووە، هەروەها لەلایەن رێكخراوە  كوردییەكان و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان چەكمان بۆ نێردراوە، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە دابینكردنی چەك و تەقەمەنییەوە بە پێی پێویست هاوكاری كردووین".
ڕووداو
به‌روار:  28/07/2015
1060   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   647
کۆی سه‌ردان:   29238101